riklam

رێزگرتن لە كەرامەتی ئینسان

11:12 PM - 2020-02-20
.

.

خەریكە هەژموونی حزبی لە هەولێر و بادینان هەموو سنورێك دەبەزێنێت .

هاوڵاتیەك بە ئاشكرا لەبەردەم كەناڵەكانی میدیا چیڕۆكی دەست درێژیكردنە سەر كچە حەوت ساڵانەكەی گێڕایەوە .ئەوەی جێگای نیگەرانیە دەسەڵاتی پۆلیس و دادگا و حزب هەموویان یەك ئاراستە بوونە لەبەرامبەر ئەم منداڵە و باوكی تەنها لەبەر ئەوەی لە حزبی دەسەڵاتداری هەولێر و دهۆك نەبووە .

ئەمە زەنگێكی زۆر مەترسیدارە لە كوردستان لێدەدرێت كەوا كەرامەتی هەموو ئینسانێك لەم ناوچانەی ئەم حزبە تێیدا باڵادەستە لە مەترسیدایە .

حزبێك هیچ بەرنامە و دونیا بینیەكی بۆ ژیان پێنەمابێت پەنا بۆ ئەتك كردنی منداڵێكی حەوت ساڵان ببات تەنها لەبەر ئەوەی باوكی لە حزبێكی ترە .

ئەم جۆرە كردەوانە تەنها لە سەدەكانی ناوەڕاست بوونی هەبووە .بێدەنگ بوونی دادگا و پۆلیسی هەولێر لە ئاست ئەم تاوانە سەلماندنی راستی ووتەكانی هاوڵاتیەكەیە .

شادمان مەلا حەسەن

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket