riklam

د. فوئاد مەعسوم پیرۆزبایی لە هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکات

ی.ن.ک‌‌ 10:22 PM - 2020-02-20
.

.

د. فوئاد مەعسوم پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی و لاهوڕ شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت و هیواخوازیشە درێژەپێدەری خەباتی مام بن.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە.......

هەڤاڵان کاک بافڵ تاڵەبانی و کاک لاهوری شێخ جەنگی 

بەبۆنەی وەرگرتنی ئەو ئەرکە تازەو هەستیارو گرنگەی کە وەک ئەمانەتێک کەوتۆتە سەرشانتان پیرۆزبایی ئەو شایستەییەتان لێ دەکەم و هیوادارم لەئاستی ئەو متمانە گەورەو گرانە بن کە ڕێبەرایەتی کردنی رێبازێکە کە ماندووبونی هەزاران هەڤاڵ و تێکۆشەری گەلەکەمانی وەکو مێژویەکی پڕشنگدار لەناواخنیدا هەڵگرتوە .

تەمەننا دەکەم سەرکەوتوو بن و رۆحی سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەهیدان شاد بکەن و بەخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان درێژە بەکاروانەکە بدەن کە یەکێتی هەرلەسەرەتاوە بۆ ئەو ئامانجە دروست بوە .

موەفەق و سەرکەوتوبن دوبارە 

د.فوئاد مەعسوم 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket