riklam

بەوێنە .. فستیڤاڵێكی كلتوری بەڕێوەچوو

ئەدەب وهونەر 09:21 PM - 2020-02-20
.

.

بەیانی ئەمڕۆ ئامادەیی ئیبراهیم ئەحمەد، لەكەلار، دووەمین ڤیستیڤاڵی كلتوری كە بەرهەمی كاری دەستی و نمایشكردنی كەلەپوری كوردی ئەنجامدا.

 

گەرمیان یاروەیس، بەڕێوبەری ئامادەیی ئیبراهیم ئەحمەد، تایبەت بۆ PUKmedia ی راگەیاند: هەموو ساڵێك بەپشتیوانی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی كەلارو هەوڵی مامۆستایان و خوێندكاران، لەهەر بوارێك لەبوارەكان بێت چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەین، بۆ بەگەرخستنی تواناو ئەزمونی خوێندكارەكانمان.

 

وتیشی: ساڵی رابردوو، كەرنەڤاڵێكمان لەیادی روناكبیری گەورەی گەلەكەمان مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ئەنجامدا، كەچەندین چالاكی لەبواری شیعرو چیرۆك و پێشانگای هونەری ئەنجامدرا، ئەمساڵ لایەنێكی تری كۆمەڵگەی كوردیمان خستەبەرچاو، ئەویش كەلتورو كەلەپوری نەتوەیمانە.

 

جەختیكردەوە: ئەمە دووەمین ڤیستیڤاڵی كلتوریە كە مامۆستایان و خوێندكاران بەهەماهەنگی و هەوڵی هاوبەش چەندین جۆری كەرەستەی كوردەواری و رەسەنایەتی نمایش دەكەن.

 

باسی لەوەشكرد: بەردەوام دەبین لەكارو چالاكیەكانمان، ئەوەشمان لەبیر نەچێت پەروەردەی كەلار زۆر پشتیوانیمان دەكەن و هاوكارمان بوون لەكارو چالاكیەكانمان.

 

PUKmedia    تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket