riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ واده‌خوازێ یه‌كهه‌ڵوێستبین

ی.ن.ک‌‌ 02:49 PM - 2020-02-20
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 20-20-2020، له‌ شاری سلێمانی، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد له‌ عوسمان بایده‌میر سیاسه‌تمه‌داری كورد.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و د. دارا ڕه‌شید ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئاماده‌ی بوون گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی كورد له‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌ردوولا هاوڕابوون پێویسته‌ كێشه‌ی كورد به‌ ئاشتی و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێ و مافه‌ ده‌ستووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد زامن بكرێ.

به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ باسكردن بوو له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان هه‌بووه‌و به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌.

كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی وتیشی: گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێ كورد یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بێ و بۆ ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان خۆی ئاماده‌ بكا.

لای خۆیه‌وه‌ عوسمان بایده‌میر باسی له‌ ڕۆڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كردو دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ری گۆڕه‌پانی سیاسییه‌ له‌عیراق و ناوچه‌كه‌و پێویسته‌ ڕۆڵی زیاتری هه‌بێ له‌ ڕووداوه‌كاندا.

هه‌روه‌ك بایده‌میر تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌ڵوێستی كۆسره‌ت ڕه‌سول و ڕۆڵی له‌ خه‌باتی ڕزگاریخوازی كوردستان به‌رزنرخاندو وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ وه‌سفی كرد.

PUKmedia فۆتۆ: هاوژین شه‌ریف

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket