riklam

شەممە مزەفەر نەواب لە سلێمانی دەدرەوشێتەوە

ئەدەب وهونەر 02:36 PM - 2020-02-20
.

.

بنكەی ئەدەبی و رۆشنبیری گەلاوێژ مەراسیمێکی تایبەت لەشاری سلێمانی بۆ تێكڕای بەرهەمەکانی شاعیری گەورە مزەفەر نەواب ساز دەکات.

لە رۆژی ٢٢-٢-٢٠٢٠ شەممە سەعات ٢ی پاشنیوەڕۆ بنكەی ئەدەبی و رۆشنبیری گەلاوێژ بەمەبەستی رێزلێنان لە شاعیر و شۆڕشگێڕی عەرەب مزەفەر نەواب بە دروشمی (مزەفەر نەواب لە ویژدانماندا دەدرەوشێتەوە) مەراسیمێکی گەورە بۆ تێکڕای بەرهەمەکانی سازدەکات و لەو مەراسیمەدا چەندین شارەزای شیعر شیعرەکانی شیدەکەنەوە.

 سەرچاوەیەكی ئاگادار  بە PUKmedia ی راگەیاند، لەمیانەی بەڕێوەچوونی كۆڕەكەدا ئاهەنگێك ساز دەكرێت، كە تێیدا خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە ژمارەیەك كەسایەتی دیار، جێی نیگەرانییە كە شاعیری گەورە مزەفەر نەواب بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە ناتوانێت  بەشداری لەكۆڕەكەدا بكات.

ئەم مەراسیمە لە هۆڵی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ لە هۆتێل شاری جوان بەڕێوەدەچێت.

لە مەراسیمەکەدا کتێبێک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانى مزەفەر نەواب بەناونیشانى (مظفر النواب الكلمة المنغمة حياة وابداع) لە نوسینى حاکم حەداد بڵاودەکاتەوە.

د. ابتسام اسماعیل سەرۆکى بنکەى روناکبریى گەلاوێژ پێشەکیەکى بۆ کتێبەکە نوسیوە، هەروەک لە پێشەکیەکەدا کە بە زمانى عەرەبى نوسراوە.

مزەفەر نەوابی شاعیر لە ساڵی 1934 لە بەغدا لەدایكبووە و دەرچووی زانكۆكەیەتی، دوای شۆڕشی 1958 بە پشكنەر لە وەزارەتی پەروەردە دامەزراوە، لە ساڵی 1963 بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشتووە بەتایبەتی دوای توندبوونی كێبڕكێی نێوان ناسیۆنالیستەكان و شیوعییەكان كە دووچاری راوەدوونان دەبوونەوە.

نەواب بە شیعرە شۆڕشگێڕانە بەهێزەكانی و بە توندڕەوی بەرامبەر دیكتاتۆرەكانی عەرەب ناوبانگی دەركردووە و هەمیشە پشتیوانی مافە دیموكراتییەكانی كورد بووە و لە تاراوگە لە چەندین وڵات ژیاوە لەوانە سوریا، میسر، لوبنان و ئەریتریا، لە ساڵی 2011 یشدا گەڕایەوە عیراق.

یەكەم چاپی عەرەبی تەواوی بەرهەمەكانی لە ساڵی 1996 لە لەندەن بڵاوكرایەوە.

PUKmedia تایبەت

 

 

 

 

Nawab.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket