riklam

مستەفا چاوڕەش: زۆرینەی ئەندامانی سەركردایەتی ئامادەبوون

ی.ن.ک‌‌ 01:41 PM - 2020-02-20
.

.

سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند: ئەو لیژنەیەی بۆ ئامادەكردنی سەرنج و تێبییەكان لەسەر پرۆگرام دیاریكراوە كارەكانی خۆی تەواوكردوەو هەفتەی داهاتووش دەنگی لەسەر دەدرێت، وەفدی یەكێتیش لەبەغدا لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان و سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كۆبووەتەوەو لەسەر دیاریكردنی كاندیدی پۆستە وەزارییەكانیش فراكسیۆنە كوردستانییەكان پەیامی هەرێمیان پێگەیاندوە.

مستەفا چاوڕەش سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەركردایەتیدا زۆرینەی ئەندامانی سەركردایەتی بەشداریان كردوەو كۆبوونەوەكانیش بەگیانێكی یەكێتیانە بەڕێوەدەچێت، لەكۆبوونەوەكەشدا مەحمود سەنگاوی تەئكیدی لەسەر ئەوەكردوەتەوە كە یەكێتی لەئەستۆی هەموانەو موڵكی خەڵكی كوردستان و شەهیدەكانەو پێویست ناكات هیچ كەسێت بەشێوەیەكی تر باسی بكات و ئەندامانی كۆبوونەوەكەش پشتیوانیان لێكرد.

وتیشی: ئەو وەفدەی یەكێتی كە سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت و لایەنە عیراقییەكان كۆبوونەتەوە، ئەمڕۆش لەكۆبوونەوەی سەركردایەتیدا ئەندامانی وەفدەكە باسیان لەوەكرد كە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو وتویەتی دەبێت كاندیدەكان كەسانی بێ لایەن بێت، بەڵام وەفدی پەرلەمانی فراكسیۆنە كوردستانییەكان كێشەكانیان پێڕاگەیاندوەو پێیان وتوە دەبێت كاندیدەكان حزبەكانی هەرێمی كوردستان دیاری بكەن.

لەبارەی بەرنامەی كۆبوونەوەكەش، وتی: ئەو لیژنە تایبەتەی بۆ نوسینەوەی سەرنج و تێبینیەكان لەسەر پرۆگرام پێكهێنراوە ئامادەیان كردوە، لەهەفتەی داهاتوودا دەخوێنرێتەوە تا دەنگ لەسەر تەواوی بدرێت و ئەو وردەكارییانەشی ماون لەگەڵ لیژنەی باڵای سیاسی كۆبوونەوە دەكرێت و تا بگەینە ئەنجامێكی باشی بۆ یەكڕیزی یەكێتی.

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket