riklam

پیرۆزبایی هێڵی گۆڕانكاری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ یه‌كێتی

ی.ن.ک‌‌ 10:00 AM - 2020-02-20
.

.

هێڵی گۆڕانكاری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پیرۆزبایی له‌هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات .

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌..
به‌ڕێزان : بافڵ تاڵه‌بانی و لاهۆر شیخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی (4) چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی یه‌كه‌تان و هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كودرستان ئێمه‌ له‌ (هێڵی گۆڕانكاری) بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین.
به‌دڵنیایی سازدانی چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌تان له‌م كاته‌دا قۆناغێكی سه‌خت تان بڕی له‌ خه‌بات و تێكۆشانی به‌رده‌وامی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ كاتێكی دژواردا كه‌ ئه‌ویش غیابی (مام جلال)ه‌ كه‌ وه‌ك كاریزمایه‌ك شوێنه‌كه‌ی له‌ خه‌باتی سیاسی و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌ماندا دیاره‌.
دووباره‌ پیرۆزبایی تان لێده‌كه‌ین به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی تان له‌ كاره‌كانتاندا.

 

 هێڵی گۆڕانكاری
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان

                                                                   
PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket