riklam

پیرۆزبایی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان

ی.ن.ک‌‌ 09:33 AM - 2020-02-20
.

.

ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی ی.ن.ك به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی ده‌كات.

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌...
هه‌ڤالانی به‌ڕێزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ، به‌ناوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانه‌وه‌ پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی له‌ هه‌ردوو هه‌ڤاڵی به‌ڕیزمان كاك باڤڵ و كاك لاهور ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها به‌ بۆنه‌ی ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنگره‌ و په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبه‌كه‌مان پیرۆزبایی له‌ هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی و كادیران و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و له‌ گه‌له‌كه‌شمان ده‌كه‌ین. به‌وهیوایه‌ی له‌ له‌مڕۆوه‌ یه‌كێتی قۆناغێكی نوێ ی كارو خه‌بات هه‌م بۆناوخۆی حیزب و هه‌م بۆ هه‌رێم و عێڕاق و ناوچه‌كه‌ ده‌ست پێ بكات

به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌ركی ئه‌م هه‌ڤالانه‌ له‌ یه‌كخستن و گه‌شه‌پێدان و چالاككردنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی و ئاشتكردنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵان له‌ لاێك و به‌هێزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ و توانای یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و كوردستان و عێراق و نێوده‌وله‌تیش له‌ لاێكی تر زۆر قورسه‌ به‌لام دڵنیاشین له‌ توانا و لێهاتوویی ئه‌م دوو سه‌ركرده‌ گه‌نج و خوێن گه‌رمه‌ و له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نوێ ی حیزبه‌كه‌مان . وه‌ بێ گومانیش هه‌م ئێمه‌ و هه‌م هه‌موو ئۆرگان و هه‌ڤاڵانی ( ی.ن.ك ) له‌م ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌ و خزمه‌تی زیاتری كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ دیموكراتی و نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانماندا هاوكار و پشتیوانی ئه‌م هه‌ڤالانه‌ و سه‌ركردایه‌تی نوێ ی حیزبه‌كه‌مان ده‌بین.
بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌ڵسانه‌وه‌ و به‌هێزكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ پێناو هێنانه‌دی ته‌واوی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی دیموكرسی ته‌واو و خۆشگوزه‌رانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كوردستان، كه‌ بێگومان به‌مه‌ش گیانی مامی ڕابه‌ر و شه‌هیده‌ نه‌مره‌كانمان شاد و ئاسوده‌ ده‌بێت .


ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی
ڕێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی ی.ن.ك
(18ی شوباتی 2020)


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket