riklam

خاتوو گه‌لاوێژ پیرۆزبایی له‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 09:36 PM - 2020-02-19
.

.

خاتوو گه‌لاوێژ هاوسه‌ری ڕووناكبیر و سیاسه‌تمه‌داری كورد مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هه‌ر یه‌ك له‌ لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پیرۆزبایی بۆ هه‌ردوو جگه‌ر گۆشه‌كانم بافڵ و لاهور..

كاكه‌ بافڵ گیان

زۆر به‌ گه‌رمی و له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ئه‌و متمانه‌ زۆره‌ی  كه‌ له‌ناوخه‌باتگێڕانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا به‌ده‌ستان هێناو بوونه‌ هاوسه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌ی كه‌ بۆ 44 ساڵ ده‌ چێت له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی ڕه‌وای گه‌لی كوردستاندا تێده‌كۆشێت.

ئه‌م متمانه‌یه‌ هه‌ر سه‌رۆكایه‌تی حزبێكی تێكۆشه‌رو خه‌باتگێڕ نیه‌ به‌ڵكو شه‌ره‌ف و به‌رپرسیارێتیكی  یه‌كجار گه‌وره‌یه‌و ئیدی نه‌ك هه‌ر یه‌كێتیه‌كان به‌ڵكو هه‌موو  گه‌لی كوردستان چاوی ئومێده‌وه‌ له‌سه‌ر تانه‌و ده‌بێت ئێوه‌ش له‌ئاستی ئه‌و متمانه‌و شه‌ره‌ف و به‌رپرسیاریه‌تیه‌دا بن. ئه‌ویشتان له‌ بیر نه‌چێت  كه‌ ئێوه‌ چوونه‌ته‌ جێگه‌ی مام جه‌لال،  ئه‌و مام جه‌لاله‌ی كه‌یه‌كێكه‌ له‌ڵه‌پیاوه‌كانی مێژووی كوردو كودستان و جیهان و ده‌بێت مامیش شانازیتان پێوه‌بكات  و دڵنیابن سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌ ڕۆحی پاك و به‌رزی ئه‌ویش ئاسوده‌ ده‌كات.

كوڕه‌شیرینه‌كانم كاكه‌ بافل و كاكه‌ لاهور، كه‌هیچ جیاوازیه‌ك بۆ من نیه‌ و هه‌ردووكتان وه‌ك كوڕی خۆم و به‌یه‌ك چاو سه‌یرتان ده‌كه‌م.

مێژووی پڕله‌سه‌ره‌وه‌ری كوردو پاشان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئینجا بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆتان بكه‌ن به‌سه‌رچاوه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ قورسه‌كه‌ی  سه‌رشانتان و ده‌ست له‌ناوده‌ست له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌ره‌كانی تری یه‌كێتی و ئازادیخوازان و دیموكراتخوازانی ڕێگه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و پشت ئه‌ستور به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، درێژه‌ به‌خه‌باتی نه‌پساوه‌و به‌ڕێبازه‌كه‌ی مام بده‌ن.

ئێمه‌ له‌توانا و لێهاتووی ئێوه‌ی هه‌ڵكه‌وتوو  دڵنیاین و وه‌ك هه‌میشه‌ سه‌رمان به‌رزو بڵنده‌.

ئێوه‌ش سه‌ربه‌رزو سه‌ر بڵندبن.

گه‌لاوێژ

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket