ئه‌ركه‌ قورسه‌كه‌ی یه‌كێتی

ئه‌ركه‌ قورسه‌كه‌ی یه‌كێتی


19/2/2020 20:33:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه‌ تا ئێستا به‌چه‌ندین قۆناغدا تێپه‌ڕیوه‌، چه‌ند جاریش دووچاری هه‌ڵكشان و داكشان بووه‌، هه‌میشه‌ش وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه‌، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆو چ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، یه‌كێتی هه‌میشه‌ جێگه‌ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بووه‌ و ئومێدێكی زۆریشیان پێیبووه‌ كه‌له‌ئاست خواست و داواكارییه‌كانیاندا بێت.

ئه‌مه‌ نه‌ك ته‌نها له‌سه‌رده‌می حكومڕانیدا، به‌ڵكو له‌سه‌رده‌می شاخیشدا ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندابوون، به‌هه‌وڵ و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك (مام جه‌لال) كه‌زۆرترین ئه‌ركه‌ قورسه‌كانی ده‌گرته‌ ئه‌ستۆ، هه‌میشه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی له‌سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیه‌وه‌ داده‌نا، به‌واتایه‌كی تر هه‌میشه‌ یه‌كێتی ده‌بووه‌ قوربانی له‌پێناو خه‌ڵكدا، تا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی ژیان به‌سه‌ربه‌رن، به‌ڵام له‌دوای نه‌خۆش كه‌وتنی سه‌رۆك (مام جه‌لال) و به‌تایبه‌تی تریش دوای ماڵئاوایی كردنی یه‌كجاره‌كی، وای كرد نه‌ك دۆخی یه‌كێتی به‌ڵكوو دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراقیش به‌دوایدا تێكبچێت، چه‌ندین گرفت و كێشه‌ به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عیراقی گرت, قه‌یران له‌دوای قه‌یران بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دروست ده‌بوون، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی یه‌كێتیش له‌و كاته‌وه‌ و تا ئه‌م دواییانه‌ش دووچاری چه‌ندین كێشه‌ی ناوخۆیی بووه‌، هه‌ندێك جار گه‌یشتووته‌ ئاستی لێكترازان و جیابوونه‌وه‌.

به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كان توانرا یه‌كێتی كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی به‌سه‌ركه‌وتوویی ببه‌ستێت، جگه‌ له‌دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی باڵا له‌ تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی، هاوكات ئه‌نجومه‌نێكی 124 كه‌سی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا، هه‌روه‌ها دیاری كردنی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی چڕ و پڕ هه‌مواركرایه‌وه‌، دواتر په‌یڕه‌وه‌كه‌ به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی په‌سه‌ندكرا، له‌هه‌نگاوی دواتریشدا هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی به‌ده‌نگدان هه‌ڵبژێردران، بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌ش هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڤاڵان (لاهور شێخ جه‌نگی) و (بافڵ تاڵه‌بانی) ده‌ستنیشانكران و ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانیان به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵی لایه‌نگرانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئێستا به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت، كه‌ئه‌ركی هاوسه‌رۆكان و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی قورس و سه‌خت تر ده‌بێت، وه‌ك له‌وته‌كانیاندا هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی پاش هه‌ڵبژاردنیانی ئاماژه‌یان پێدا، درێژه‌ پێده‌ری ڕێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بن بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بن , له‌خانووه‌ قوڕه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ئاشت ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌و ئه‌ركه‌ش دوای ئه‌و دۆخانه‌ی پێشتر به‌سه‌ر یه‌كێتی هاتوون ئه‌ركێكی قورس و گرانه‌.

له‌ئێستادا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێی خه‌باتدایه‌، وه‌پێویسته‌ یه‌كێتی بگاته‌وه‌ ئه‌و ئاست و پێگه‌ به‌هێزه‌ی جاران هه‌یبوو، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هاوسه‌نگی هێز بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌رختی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بێت، ببێته‌وه‌ به‌و چه‌تره‌ گه‌وره‌ی سه‌رۆك (مام جه‌لال).

پێویسته‌ یه‌كێتی هه‌موو ئۆرگانه‌كانی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ ڕێكبخاته‌وه‌ ، یه‌كێتی ده‌بێت داكۆكیكار و پارێزه‌ری مافی هاوڵاتیانی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان بێت و وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خزمه‌تكاری به‌رده‌وامی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كان بێت، یه‌كێتی ده‌بێت جارێكی تر و به‌شێوازێكی نوێ قۆڵی خه‌بات و خزمه‌تكردنی لێ هه‌ڵماڵێت، ئه‌م شێوازه‌ نوێیه‌ی خه‌باتیش بكاته‌ ده‌ستپێكی جارێكی تر نزبكبوونه‌وه‌ و بڕیاردان له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و عیراق.

پێویسته‌ له‌ رووی دیپلۆماتییه‌وه‌  یه‌كێتی په‌یوه‌ندیی پته‌و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و جیهان بنیاد بنێته‌وه‌.

 بۆیه‌  له‌ ئێستاوه‌ ئه‌ركه‌ قورسه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌م قۆناغه‌ نوێیه‌ی خه‌باتی یه‌كێتیدا پێویسته‌ هه‌مووان پابه‌ندی ئه‌و وته‌یه‌ی سه‌رۆك (مام جه‌لال) بین كه‌ ده‌ڵێت ((مانه‌وه‌مان، سه‌روه‌ریمان، گه‌شه‌كردنمان به‌نده‌ به‌ یه‌كێتی نیشتیمانی.


ڕێبوار ستار

PUKmedia

وێنە هەواڵ
  • image04
  • 29 ساڵ به‌سه‌ر كۆڕه‌و تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • تره‌مپ ئامێرێكی نوێی پشكنینی كۆرۆنای راگه‌یاند

  • image04
  • دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پرۆژەی لە یادمانن رادەگەیەنێت

  • image04
  • كه‌ره‌نتین شارۆچكه‌ی خه‌لیفانیشی گرته‌وه‌

  • image04
  • پۆلیسی هندستان به‌مشێوه‌یه‌ رێگری له‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن

  • image04
  • 27ی ئازار رۆژی جیهانی شانۆ‌

  • image04
  • لاهور شێخ جەنگی چارەسەری كەموكورتییەكانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە ئەستۆ دەگرێت

  • image04
  • پارێزگاری سلێمانی بۆ دڵنیابوون لەپابەندی هاووڵاتیان گەشتێك بەئاسمانی شاردادەكات


                                           

ترۆدۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات


جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ، رۆژی 19-3-2020، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایی له&zw...


  كه‌نه‌دا.. له‌رۆژی جیهانی ژناندا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە
                                           

%63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌


مافناس، ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی ...


  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
                                           

با CPJ وردتر كار بكات

د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك...


  حه‌فتاو سێ ساڵه‌ كورد بێ قازییه‌
  ته‌ندروستی سلێمانی داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات


کاریکاتێر