riklam

حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی له‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 08:25 PM - 2020-02-19
.

.

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ریه‌ك له‌بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به‌هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك، مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ردوكیان كردوه‌و تیایدا سه‌رباری پیرۆزبایی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌ردو هاوسه‌رۆك و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی خواستووه‌ له‌راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیاندا بۆ گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی یه‌كێتی.

وه‌ك له‌بروسكه‌كه‌كه‌دا هاتووه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه‌و هاوخه‌باتی مێژوویی له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستاندا هه‌بوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌و په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌یه‌ كه‌ بناغه‌ی تێكۆشانی هاوبه‌شمانه‌ بۆ ئامانجه‌ ره‌واكانی  گه‌له‌كه‌مان و پاراستن و گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی و ئازادییه‌ سیاسیه‌كان و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌ بۆیان .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket