riklam

وەفدی یەكێتی سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 07:42 PM - 2020-02-19
.

.

ئەمڕۆ 19ی شوباتی 2020، حاكم قادر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و سرەپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ میقداد شێخ بەهاددین ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ژمارەیەك لەجێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند سەردانی بارەگای مەڵبەندی سلێمانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیان كردو لەلایەن محەمەد حەكیم جەبارو ئاڤان ئەحمەد ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و حاجی دیاری بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی كۆمەڵی ئیسلامییەوە پێشوازیان لێكرا.

سەبارەت بەناوەرۆكی كۆبوونەوەكەش، حاكم قادر رایگەیاند: ئامانجمان لەسەردانی لایەنە سیاسیەكان ئەوەیە كە هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان پێویستمان بەڕێكسختنەوەی ماڵی كوردە، هەموان تەئكید لەوەدەكەینەوە یەكڕیزی گەلەكەمان و حزبە كوردییەكان ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی ئەم قۆناغەیە، بەتایبەت بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە.

وتیشی: نەخشە رێگەی ئێمە وەك یەكێتی لەرابردوو، ئێستاو داهاتووشدا هەمان سیاسەت و بەرنامە دەبێت بۆ خزمەتی كۆمەڵگەكەمان لەگەڵ بوونی دیدو بۆچوونی جیاواز، بەڵام لەسەر مەسەلە نەتەوەییەكان ئەركی هەموومانە پێكەوە بین.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket