riklam

باڵیۆزی عیراق لەقەتەر پیرۆزبایی لەهاوسەرۆكانی یەكێتی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 06:51 PM - 2020-02-19
.

.

باڵیۆزی عیراق لەقەتەر پیرۆزبایی لە هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكات و دەڵێت: هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە جێبەجێكردنی ئەركە گرنگەكانتانداو بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و هەموو عیراقیش، ئاسایش و ئارامی و ژیانێكی شایستە داواكارم. 

بۆ  بەڕێزان هاوسەرۆك و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و تەواوی ئەندام و دۆستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەت: پیرۆزبایی

بەڕێزان، زۆر بەگەرمی پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم بەبۆنەی بەستن و سەركەوتنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دەرئەنجامەكانی كە رۆژی ١٨ی ٢ی ٢٠٢٠، دوو سەركردەی تێكۆشەری خۆتان هەڵبژاردو دیاریتان كردن بەهاوسەرۆكی یەكێتی كە ئەوانیش بەڕێزان كاك لاهور شێخ جەنگی و كاك بافڵ تاڵەبانین. وێڕای پیرۆزبایی گەرم، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە جێبەجێكردنی ئەركە گرنگەكانتانداو بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و هەموو عیراقیش، ئاسایش و ئارامی و ژیانێكی شایستە داواكارم.

هەرشاد و سەركەوتوو بن

عومەر بەرزنجی

باڵیۆزی كۆماری عیراق لە دەوڵەتی قەتەر 

١٩ی ٢ی ٢٠٢٠

PUKmedia 

 

3021.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket