riklam

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی پارێزراو و یەکگرتوو دەبێت

ی.ن.ک‌‌ 02:56 PM - 2020-02-19
.

.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت: بەڵێنی یەکێتییەکی پارێزراو و یەکگرتوو و داهاتوویەکی گەشتان پێدەدەم.

لە پەیامێکدا کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکیتی نیشتمانی کوردستان وتی: ئەمەوێت بەڵێنی وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان و ڕێبازی مام جەلال دووپات بکەمەوە، شانازییەکی گەورە و ئەرکێکی قورسم پێسپێردراوە، سوپاسی هەموو ئەو هەڤاڵانە ئەکەم کە متمانەی خۆیان بە ئێمە بەخشی.

وتشی: لە ڕوانگەی خزمەتکردن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هەڤاڵان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ئەم ئەرکە ڕادەپەڕێنم و بەڵێنی یەکێتییەکی پارێزراو و یەکگرتوو و داهاتوویەکی گەشتان پێدەدەم.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket