riklam

سەرۆك كۆمار: پشتیوانی چینین بۆ روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا

عیراق 02:38 PM - 2020-02-19
.

.

ئەمڕۆ سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح لەكۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە چانگ تاو باڵیۆزی كۆماری میللی چین لە عیراق.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم لەڕێگای باڵیۆزی چین پشتیوانی عیراقی ئاڕاستەی سەرۆكی ئەو وڵاتە كرد، سەبارەت بەرووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات رێوشوێنە خێراكانی حكومەتی چینی بۆ كۆنترۆڵكردن و بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەكە  بەرزنرخاند.

هەر لە دیدارەكەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات و گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرجەستەكردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزكردنی ئاشتی كرا، بەجۆرێك كە خزمەت بەبەرژەوەندییەكانی سەرجەم گەلانی ناوچەكە و جیهان بكات.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket