riklam

ھەمووی

بابەتی گۆڕاو 02:28 PM - 2020-02-19
.

.

ھەمووی
*ھەمووی خەتای تۆیە
(مێردەکەت ،کاتێک کوڕەکەت بێ ئەدەبییەک ئەکات)
*ھەمووی فشەیە
(سمە قڕیلێک ،کە باسی زەرەرەکانی عارەقی بۆ ئەکەیت)
*ھەمووی داخڵە
(مامۆستا ،ئەگەر بیەوێ رۆحی تەلەبە دەربێنێت)
*ھەمووی عەینی شتە
(کورد ،ئەگەر فەرقی بەینی حیزبەکانی لێ بپرسیت)
*ھەمووی شیری قوتووە
(موختەبەر کە نەتیجەی فەحسی ماستی ناوبازاڕت ئەداتێ)
*قسەکانت ھەمووی نەخشی بەردە
(کرێچییەکەت کە کرێخانووی سێ مانگ قەرزار بێت)
*ھەمووی بوو بە تڕی بن گۆم
(تێکۆشەری دێرین کە بیر لە قوربانیدانەکانی ئەکاتەوە)
*ھەمووی درۆیە
( ئەقڵ ،کاتێک کە گوێچکە بەڵێنی کاندیدەکانی بۆ نەقڵ ئەکات )
*ھەمووی لە قوڕقوڕاگەیان ئەھێنمە دەرێ
(ترەمپ کە داھاتی وڵاتانی خلیجی نیشان ئەدەن)
*ھەمووی برازا و خوشکەزای خۆیەتی
(دائیرەی نفوس کە باسی دەست و دائیرەی ھەر مەسئولێکی لێ بپرسیت)
*ھەمووی بەتەمایە سەری خۆی ھەڵگرێ
( گەنجەکانی گەڕەک کە قسەی دڵی خۆیانت بۆ ئەکەن)
*ھەمووی لە لایەک ئا ئەمەش لە لایەک
(تڕۆ کراو کە پەیامنێر لە کۆڵی نابێتەوە)
*ھەمووی سلیکۆنە
(قنگی پووچ کە کیم کارداشیانێک ئەبینێت)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket