riklam

وەفدێکی یەکێتی لەگەڵ عەلاوی کۆدەبێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 01:35 PM - 2020-02-19
.

.

دوای ئەوەی وەفدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی بەغدای کرد بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لە ئێستادا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عیراق لە کۆبونەوەدان.

لەو بارەیەوە بەیانی ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی وەفدەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە سەردانی بەغدایان کردوە بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەم وەفدەی یەکێتی کە لاهور شیخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرۆکایەتی دەکات، لە بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبینەوە.

 هاوکات: دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە PUKmedia ی راگەیاند: سەعات ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ وەفدەکە چاویان بە د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح کەوت و لە ئێستاشدا لەگەڵ محەمەد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عیراق لە کۆبونەوەدان.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە کۆبونەوەکەدا باس لە پێکهاتەی حکومەتی نوێی عیراق دەکرێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket