riklam

سەڵاح كوێخا پیرۆزبایی لە هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 01:30 PM - 2020-02-19
.

.

بەبۆنەی پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی و هەڵبژاردنی هاوسەرۆكان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی-یەوە، سەڵاح كوێخا بروسكەیەكی پیرۆزبایان ئاڕاستە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و هەڵبژاردن و دیاریكردنی هاوسەرۆكان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی-یەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزیان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیەكەمان دەكەم.

ئەمجارەیان یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان هەنگاوی باشی بڕی بەئاراستەی نوێبونەوە،

كۆنگرە قۆناغێكی نوێی خەباتی سیاسی دەستپێكرد و بەگرنگیەوە كۆتایی بەكارەكانی هێنا

 

دیاریكردنی هاوسەرۆك بۆیەكێتی و بەتایبەت دوو كەسایەتی دیاری دیبلۆماسی و خاوەن بڕیاری وەك كاك بافڵ و كاك لاهور مایەی ئومێدی هەمووانە، لێرە بەدوا یەكێتییەكان خواستەكانیان لەسەر تواناكانی ئەم دوسەركردەیە هەڵەچنن.

ئومێدمان وایە پێكەوە بتوانین یەكێتی بگەڕێنینەوە سەردەمی ئیرادە و باوەڕبەخۆبوون وەبیكەینەوە بەهێزە كاریگەرو پێشكەوتووەكەی  مامی گەورەمان جەنابی مام جەلال و یەكێتی وەك هەمیشە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لەپاراستنی نێوماڵی كوردی و سیاسەتی چەپكەگوڵەكەی ڕابەر و سەركردەمان جەنابی مام جەلال پەیڕەو بكات. 

 

نەمری بۆشەهیدان

سەربەرزی بۆ تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

 دووبارە پیرۆزبێت

 

سەڵاح كوێخا

19-2-2020

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket