riklam

قوباد تاڵە‌بانی ئیدانەی پەلاماره تیرۆرستییەكەی گوندی چەخماخە دەكات

کوردستان 01:07 PM - 2020-02-19
.

.

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە راگەیەنراوێكدا شەهیدكردنی چوار هاووڵاتی گوندی چەخماخە و برینداركردنی ژمارەیەكیتر، بەتوندی ئیدانەو شەرمەزار دەكات و دەڵێت، سەلامەتی و ئاسایشی هاووڵاتیانی كورد و پێكهاتە جۆراوجۆرەكانیتری ناوچەكە لەئەستۆی هێزە ئەمنییە عیراقییەكانە و ئێمەش هەرچیمان پێ بكرێت درێغی ناكەین.

دەقی راگەیەنراوەكە:

بە‌ڕێزان كە‌سوكاری سە‌ربە‌رزی شە‌ھیدانی گوندی چە‌خماخە‌

هاووڵاتیانی گوندی چەخماخەی خۆشەویست.. 

هەواڵی شەهیدكردنی چوار هاووڵاتی كوردی گوندی چەخماخەی سەر بە قەزای دووبزی پارێزگای كەركوك و برینداركردنی ژمارەیەكیتر، بەتوندی ئیدانەو شەرمەزار دەكەین. 

ئەم پیشهاتە ئەمنیانە كە لەدوای شكستی سەربازیی داعشەوە ناوبەناو دژ بەخەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی سنووری كەركوك و نەینەواو دیالە دووبارە دەبێتەوە، ئاماژەیەكی روونە لەسەر مەترسی پاشماوە و ژێرخانی ئەم رێكخراوە تیرۆریستییە كە كوشتن و بڕینی وەحشیگەرانە یەكێك لەئامانج و شێوازەكانی كاركردنییەتی و پێویستی بەچاوكراوەیی و پلان و ئامادەسازیی بەردەوام و تۆكمە هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی. 

سەلامەتی و ئاسایشی هاووڵاتیانی كورد و پێكهاتە جۆراوجۆرەكانیتری ناوچە گەرمەكان لەئەستۆی هێزە ئەمنییە عیراقییەكانە و ئێمە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەرچیمان پێ بكرێت بۆ هاوئاهەنگی و كێوماڵكردن و زانیاری گۆڕینەوە بۆ پاراستنی گیانی خەڵكی ئەو ناوچانە درێغی ناكەین و جارێكیتر بیری هەموو لایەكی دەخەینەوە كە تیرۆر هێشتا مەترسییەكی جددییە و نابێت هیچ كات فەرامۆش بكرێت یا بەكەم بگیرێت و ئەو بۆشاییە ئەمنییەشی لەو ناوچانە هەیە پێویستی بەپڕكردنەوە و چارەسەركردن هەیە بۆ ئەوەی سنورێك بۆ ئەم كارەساتانە دابنرێت. 

درود بۆ گیانی شەهیدانی گوندی چەخماخە و سەرجەم شەهیدانیتری كوردستان.

انا للە‌ وانا الیە‌ راجعون

 

قوباد تاڵە‌بانی

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket