riklam

جێگری سەرۆكی هەرێم روونكردنەوە دەدات

کوردستان 11:31 AM - 2020-02-19
.

.

نووسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ موستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە راپۆرتێكی ماڵپەڕی چركە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، سەرلەبەری ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە.

دەقی روونكردنەوەكە:

روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك ماڵپەڕی (چركە) كە گوایە لێدوانیان لە من وەرگرتبێت سەبارەت بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لێرەوە پێتان رادەگەیەنم كە بەندە هیچ چاوپێكەوتن و لێدوانێكی بۆ هیچ كەناڵ و میدیایەك نەداوە سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لێرەوە پێتان رادەگەیەنم سەرلەبەری ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە و هیچ پەیوەندییەكی بە منەوە نییە.

 

نووسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ موستەفا

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان

19-2-2020

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket