riklam

مەڵبەندی كەركوك: لە رووداوەكەی گوندی چەخماخە بێدەنگ نابین

ی.ن.ک‌‌ 10:55 AM - 2020-02-19
.

.

مەڵبەندی  2 ی رێكخستنی كەركوك ئیدانەی پەلاماری تیرۆریستان دەكات بۆ سەر گوندی چەخماخەی سەر بەقەزای دووبز و ، داوا لە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق دەكات بەزوترین كات پرسی بۆشایی ئەمنی كەركوك و دەوروبەری تاوتوێ بكەن.

دەقی راگەیەنراوەكە:

راگەیەنراوێك لەمەڵبەندی دووی كەركوكەوە، سەبارەت بە هێرشەكەی سەر گوندی چەخماخە

بەداخەوە ئەمشەو دەستی چەپەڵی تاریك پەرستان گەیشتە سەر گوندی چەخماخەی سەر بەقەزای دووبز، لەهێرشێكی ترسنۆكانەی چەند چەكدارێكی نەناسراو بۆ سەر هاووڵاتیانی سڤیلی گوندەكە ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و برینداربوون.

لێرەوە بەتوندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆرستیە دەكەین و داوا لە هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عیڕاق دەكەین بەزوترین كات پرسی بۆشایی ئەمنی كەركوك و دەوروبەری تاوتوێ بكەن.

ئەم ڕوداوانە پێمان دەڵێ لەغیابی هێز پێشمەرگەی كوردستان، بۆشاییەكی گەورەی ئەمنی لەناوچەكە دروست بووە و تیرۆرستان ئەو بۆشاییە ئەمنیە بەدەرفەت دەزانن بۆ هێرشكردنە سەر گیان و ماڵی هاووڵاتیانی سڤیلی كەركوك و دەوروبەری.

لەكۆتاییدا پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی كەس و كاری سەربەرزی شەهیدانی گوندی چەخماخە دەكەین و هیوای چاك بونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.

دڵنیاتان دەكەینەوە لەم رووداوە بێ دەنگ نابین و لەڕێی نوێنەرەكانمانەوە لەبەغدا كاری جدی و بەدواچوون لەسەر ئەم كەیسە دەكەین.

سەربەرزی بۆ كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان

رووڕەشی نەفرەت لە تیرۆرستان.

 

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

مەڵبەندی (2)ی ڕێكخستنی كەركوك

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket