سەركردایەتی یەكێتی: پێشمەرگە دەتوانێت رێ لە تیرۆرستان بگرێت
ی.ن.ک 10:35 AM - 2020-02-19.
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە توندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆریستان دەكات بۆ سەر گوندی چەخماخەی سەر بەقەزای دووبز و داوادەكات، هەرچی زووە كاری جددی بكرێت بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك و پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچانە بەھۆی نەبوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە دروست بووە.
دەشڵێت، پێویستە حكومەتی فیدرال بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و رەسمی سەرشانی خۆی بەرامبەر دانیشتووانی ناوچەكە جێبەجێبكات و پێویستیشە هەنگاوی جددی و پێویست بنرێت بۆ رێكەوتن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە وەك بەشێك لە مەنزومەی ئەمنی و سەربازی عیراق.
دەقی راگەیەنراوەكە:
راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە توندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆریستان دەكات بۆ سەر گوندی چەخماخەی سەر بەقەزای دووبز لە پارێزگای كەركوك. كە بەو هۆیەوە چوار هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و دوو هاووڵاتی دیكەش برینداربوون.
ئێمە لە كاتێكدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری شەھید و قوربانییەكان دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین. تەئكید دەكەینەوە پێویستە هەرچی زووە كاری جددی بكرێت بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك و پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچانە بەھۆی نەبوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە دروست بووە و بۆتە هۆی مەترسیی بۆ سەر گیان و ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان.
پێویستە حكومەتی فیدرال بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و رەسمی سەرشانی خۆی بەرامبەر دانیشتووانی ناوچەكە جێبەجێبكات كە بەهۆی ناكارایی ئیدارەی پارێزگاكە و نەگونجانی لەگەڵ ئیرادەی فرە رەنگی دانیشتوانییدا دروست بووە.
پێویستە هەنگاوی جددی و پێویست بنرێت بۆ رێكەوتن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە وەك بەشێك لە مەنزومەی ئەمنی و سەربازی عیراق.
ھێزی پێشمەرگە لە نەبەردی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا، بەكردەوە و بە خوێن خەڵكی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی ھەموو نەتەوەكانی پاراستووە، ئێستاش دەتوانێت بە هەماهەنگیی لەگەڵ ھێزە ئیتحادییەكان ئارامی و ئاسایش بەرقەرار بكاتەوە تاوەكو بەھەموو لایەك رێ لە پشێوی ئەمنی و تەرھیب و تەعریب بگیرێت.
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نوێنەرانی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران و تێكڕای نوێنەرانی كەركوك لە ھەموو ئاراستە و پێكھاتەكان كە بەدەنگ و متمانەی خەڵكی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان ھەڵبژێرداون ھان دەدا و رایان دەسپێرێ ھەموو توانای خۆیان لە پێناوی گەڕانەوەی ئارامی و ئاسایش بخەنەگەڕ و بیكەنە ئەولەویەتی كارەكانیان كە ئێمە لەو ھیمەتەیان دڵنیاین و لە پاڵپشتی گەرم و دەستوبردی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش، لەھەموو ئاستەكان، دڵنیایان دەكەینەوە .
ھەماھەنگی حكومەتی ئیتحادی، كە ئێستا زیاتر سەرقاڵی دۆخی بەغدایە، لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەی كوردستان باشترین چارەسەرە بۆ رێگە گرتن لە دزەكردنی تیرۆریستان.
نەمری بۆ شەھیدانی چەخماخە و گشت شەھیدانی دەستی تیرۆر و تەندروستی باش بۆ بریندارەكان و سەربەرزی بۆ خەڵكی خۆراگری چەخماخە
ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مهڵبهندی دیراساتی یهكێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا دهستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28