riklam

سەركردایەتی یەكێتی بۆ گفتوگۆی پڕۆگرامی حزب كۆدەبێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 10:24 AM - 2020-02-19
.

.

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە و گفتوگۆی پڕۆگرامی حزب دەكات.

لەوبارەیەوە شادومان مەلا حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە PUKmedia ی راگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 19-2-2020، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە.

وتیشی: كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی پڕۆگرامی حزب.

ماوەی چەند رۆژێكە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژەی هەیەو دوێنێش ئەنجومەنەكە بە كۆی دەنگ پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی پەسەندكرد كە لە 77 ماددە پێكهاتووە.

هاوكات هەر دوێنێش بە كۆی دەنگ لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی وەك هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردران.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket