riklam

ئـەمـڕۆ لـە مـێـژوودا

جیهان 08:47 AM - 2020-02-19
.

.

رووداوەكان:

685: محەمەدی كوڕی ئەبو بەكری سدیق گەشتە میسر و بوو بە والی ئەوی لە لایەن خەلیفە عەلی كوڕی ئەبو تالیبەوە.

1451: تاج لەسەرنانی محەمەد فاتیح سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی بۆ جاری دووەم.

1674: ئینگلیتەرە و هۆڵەندە رێكەوتننامەی ئاشتی (وستمنستەر)یان مۆركرد كە كۆتایی هێنا بە جەنگی سێهەم ئەنگلۆ هۆڵەندی.

1915: دەسپێكی شەڕی جالیبولی لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانی.

1937: بەكارهێنانی ئاڵای هۆڵەندە بۆ یەكەم جار بە شێوەیەكی فەڕمی.

1942: سەرۆكی ئەمریكا فرانكلین رۆزفلت بڕیارێكی مۆركرد كە رێگەیدا بە هێزە چەكدارەكان كە ئەمریكیە بە نەژاد یابانیەكان بگوازێتەوە بۆ سەربازگەی دوورخراوە و ئەوەش لە ساتی جەنگی دووەمی جیهانی.

1959: راگەیاندنی كۆماری قوبرس.

197: ئیمبراتۆری رۆمانی (سیبتیموس سیفیروس) هەرەسی بە (كلۆدیۆس ئەلبنوس) هێنا لە شەڕی (لوجدنوم) كە جەنگێكی زۆر خوێناوی بوو لە نێوان سوپاكانی رۆمانیا.

1986: مەلیك حسێن رایگەیاند كە كۆتایی هێنا بە كاركردن بە رێكەوتننامەی ئەردەنی/فەلەستینی كە لە ساڵی 1985ز مۆركرابوو.

1988: دەسپێكردنی شاڵاوی ئەنفالی یەك لە دۆڵی جافایەتی.

1999: تیرۆر كردنی محەمەد سادق ئەلسەدرو دوو كوڕی لە نەجەف بە دەستی رژێمی پێشووی عێراق.

2001: دوای لێدوانی سەرەك وەزیرانی توركیا (بڵند ئەجەوید) رایگەیاند كە توشی قەیرانێكی ئابووری مەترسیدار بوون و ناوی نابوو (هەرەسهێنانی بازاڕی دارایی توركی).

2002: بەرگریكارانی فەلەستینی لە كەتیبەكانی قەسام لە نزیك گوندی (عەین عریك) هەستان بە هێرشی چەكداری بۆسەر بەربەستی سەربازی ئیسرائیلی كە بووە هۆی كوژارنی 6 سەربازی جولەكە و برینداربوونی حەوتەمیان، كە ناسرابوو بە كردەی (عەین عریك).

2006: شانیشنی ئەردەن (عەبدڵای كوڕی حسێن) پێشوازی لە (موقتەدا سەدر) كرد و لە ئاكامی گفتوگۆی نێوانیان ئەردەن پشتگیری بۆ موقتەدا سەدر راگەیاند، هەر لەو كاتەشدا میدیای موقتەدا سەدر دژی رژێمی فیدرالی و مافەكانی كورد لە هەریمی كوردستان وەستان.

2006: تەقینەوەی غازی میسان لە كانی خەڵوز لە شاری نویفا روزیتا لە مەسكیك كە بووە هۆی مردنی 65 كەس لە كرێكارانی كانەكە.

2008: سەرۆكی كوردستان بەسەردانێكی فەڕمی دەگاتە كوێت و لەگەڵ كاربەدەست و بەرپرسانی باڵای وڵات كۆدەبێتەوە.

2008: فیدل كاسترۆ دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند لە سەرۆكایەتی كۆبا دوای نزیكەی پەنجا ساڵ حوكم كردن.

2011: روودانی جەنگی بنغازی لە ساتی شۆڕشی 17ی فبرایەر لە نێوان یەكە سەربازیەكانی سەر بە رژێمی موعەمەر قەزافی و شۆڕشگێڕاندا.

2012: بە ئامادەبووی مەسعود بارزانی (66) هەمین ساڵیادی كۆماری مەهاباد بەرز راگیرا.

2014: فەیسبوك رایگەیاند كە هەستاوە بە كڕینی (واتس ئەب) بەرامبەر بە 16-19 ملیار دۆلار.

 

لەدایكبوون:

1473: نیكۆلاس كۆپەرنیكۆس، زانای پۆڵەندی لە زانستی فەلەك.

1817: مەلیك ویلیامی سێیەم، مەلیكی هۆڵەندە.

1833: ئیلی دوكمیان، رۆژنامەنوسی سویسری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1902ز.

1859: سفانت ئەرینیۆس، زانای كیمیای سویدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1903ز.

1865: سفین هیدین، دۆزەرەوەی سویسری.

1901: محەمەد نەجیب، سەرۆكی میسر.

1940: سابر موراد نیازۆف، یەكەم سەرۆكی توركمەنستان.

1941: مەحمود یاسین، ئەكتەری میسری.

1941: دایفید گروس، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵێ‌ فیزیای ساڵی 2004ز.

1950: سەلاح رەشوان، ئەكتەری میسری.

1953: كرستینا فیرناندیز، ژنە سەرۆكی ئەرجەنتین.

1954: سوقرات، یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلی.

1956: شەمعە محەمەد، ژنە ئەكتەری عومانی.

1956: رودریك ماكینون، زانای كیمیای زیندەیی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵێ‌ كیمیای ساڵی 2003ز.

1957: رای وینستۆن، ئەكتەری ئینگلیزی.

1960: ئەمیر ئەندرۆ، كچی شاژنی شانشینی یەكگرتوو ئەلیزابیسی دووەم و دۆقی یورك.

1963: محەمەد شەرەف، ئەكتەری میسری.

1966: ئینزو سكیفو، یاریزانی تۆپی پێی بەلجیكی.

1967: بینیشیو دیل تورو، ئەكتەری بورتوریكی.

1971: رەزوان نەسری، مۆسیقاری سوری.

1975: مۆنالێزا، ژنە ئەكتەری میسری.

1977: جانلوكا زامبروتا، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

1981: نیكی شوری، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

1985: هایلی داف، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1985: ئامال ماهر، ژنە گۆرانیبێژی میسری.

 

وەفات:

1709: توكوگاوا تسونایوشی، شۆگۆنی یابانی.

1897: كارل ویرسترات، زانای بیركاری ئەڵمانی.

1951: ئەندریە جید، نوسەری فەرەنسی و وەرگری خەلاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1947ز.

1952: كنوت همسون، ئەدیبی نەرویجی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1920ز.

1988: ئەندریە كورنان، پزیشكی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1956ز.

1999: محەمەد محەمەد سادق سەدر، مەرجەعی ئاینی شیعی عێراقی.

2012: ریناتۆ دۆلبیكۆ، زانای ئیتالی لە ڤایرۆس ناسیدا و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1975ز.

 

جەژن و بۆنەكان:

یەكەم رۆژی بورجی نەهەنگ.

جەژنی سوپا لە مەكسیك.

 

PUKmedia  ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket