riklam

لە پیرمام پیشانگایەكی كتێبی منداڵان دەكرێتەوە

ئەدەب وهونەر 10:52 PM - 2020-02-18
.

.

لەژێرناونیشانی تاكی رۆشنبیر، بەردی بناغەی كۆمەڵگایەكی پێشكەوتووە پیشانگایەكی  كتێبی منداڵان لە پیرمام كرایەوە.

بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە خوێندن و خوێندنەوەی دەرەكی  لە قۆناغەكانی بنەرەتی و باخچەی ساوایان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 2020/2/18 سەنتەری رۆشنبیری پیرمام بە ئامادەبونی  حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی ناوچەكە  پیشانگایەكی كتێبی منداڵانی بە زمانی ئینگلیزی لە شارۆچكەی پیرمام كردەوە.

شایەنی باسە سەنتەری رۆشنبیری پیرمام پیشانگاكە كە بە هاوكاری رێكخراوی (me) (گەورەتر لە من) زیاتر لە 3500  كتێبی لە پیشانگاكە نمایش كردبوو،كەخۆی لە 2750 سەرچاوەدا دەبینیەوە.

لەمیانی بەسەر كردنەوەی پیشانگاكە وەزیری رۆشنبیری و لاوان وێرایی دەستخۆشی لەستاف و سەرپەرشتیارانی پیشانگاكە هیوای كاری باشتر و بەسودتری بۆخواستن وەك سەنتەرێكی رۆشنبیری بۆ خزمەتی منداڵانی كوردستان و پێگەیاندنی تاكێكی تەندروست و رۆشنبیر و خۆشەویست كردنی كتێبی لای منداڵان بە كارێكی پیرۆز وەسفكرد.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket