riklam

جەلەولا.. بەهاوەن پەلاماری سوپای عیراق دەدرێت

کوردستان 10:46 PM - 2020-02-18
.

.

لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بەهاوەن پەلاماری خاڵێكی ئەمنی سوپای عیراق دەدرێت.

 

سەرچاوەیەكی تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: جارێكی تر لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە پەلاماری هێزەكانی سوپای عیراق دراوە لەناحیەی جەلەولا.

 

رونیشكردەوە: بەهاوەن پەلاماری خاڵێكی پشكنینی سوپای عیراق لە دەروازەی باشوری ناحیەكە دراوەو هێزەكانی سوپای عیراق كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە.

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئەم پەلامارە دوای ئەوە دێت كە شەوی رابردوو تیرۆرستانی داعش پەلاماری هێزەكانی لیوای 20ی سوپای عیراقیان دابوو، كەبەو هۆیەوە كوژراوێك و چوار برینداری لێكەوتبووەوە.

 

PUKmedia  سامان یاروەیس  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket