riklam

فراكسیۆنی یەكێتیی دۆخی ئەمنی داقوق دەگەیەنێتە ئەنجومەنی وەزیران

کوردستان 10:41 PM - 2020-02-18
.

.

دوای ئەوەی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، راپۆرتێكی لەسەر دۆخی ئەمنی قەزای داقوق ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كردبوو،  كۆبونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدرێت.

 

مەریوان نەسرەدین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تایبەت بە PUKmedia  ی راگەیاند: لە بارەگای ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقی فیدراڵ كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان پەرلەمانتارانی كەركوك لە سەرجەم پێكاتەكان و سەرۆكی لیژنەی باڵای هەماهەنگی پارێزگاكانی عێراق و نوێنەری ئەنجوومەنی ئەمنی نیشتیمانی عێراق و پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت ئەنجامدرا.

 

وتیشی:كۆبوونەوەكە دوای ئەوە هات كە پێشتر و لە لایەن فراكسیۆنی ( ی ن ك ) راپۆرتێكی تایبەت بە ناهەمواری رەوشی قەزاكە و گوندەكانی دەورووبەری لە رووی ئەمنی و ئیداری و دەستدرێژی بۆ سەر زەویوزاری جوتیارانی كوردی ناوچەكە پێشكەش بە ئەنحوومەنی وەزیران كرابوو.

 

رونیشكردەوە: لەكۆبوونەوەكەدا بەوردی دۆخی ئەمنی قەزای داقوق و هۆكارەكانی پشت ناجێگیری دۆخی ئەمنی قەزاكە تاوتوێكرا.

 

باسی لەوەشكرد: دەرەنجامی كۆبوونەوەكەش خستنەڕوو و پێشكەشكردنی چەند ڕاسپاردەیەك بوو بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، لە گرنگترین ئەو راسپاردانەش لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی ڕێژەی پێكهاتەكانی قەزاكەیە لە دامودەزگا ئەمنییەكاندا( استخبارات ، مخابرات، پۆلیس) ،هەروەها دروستكردنی لیوایەكی فیدراڵی لەپێكهاتەكانی كەركوك تایبەت بۆ پاراستنی قەزای داقوق و دەوروبەری كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆ یان بەرگری بێت.

 

جەختیكردەوە : تەواوی ڕاسپاردەكانیش دەبنە داوای سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك و ئاراستەی سەرۆك وەزیران دەكرێت بۆ جێبەجێكردنیان.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket