riklam

سەیدسادق.. تەرمی گەنجیك دەدۆزرێتەوە

کوردستان 10:40 PM - 2020-02-18
.

.

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شاخی سەیدسادق تەرمی گەنجێكی نەناسراو دۆزرایەوە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیانلەدەستدانی دەستپێكردووە.

ئاراس محەمەد ئێشكگری ئیداری لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوكەتی حاجی مشیر لە قەزای سەیدسادق راگەیاند: سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 18-2-2020، تەرمی هاووڵاتییەك گەیەنرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان كە بەوتەی ئەو كەسانەی لەگەڵیدا هاتبوون لە شاخی سەیدسادق دۆزراوەتەوە.

وتیشی: بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامە یەكی پێنەبوو، بۆیە نەتوانرا زانیاری زیاتری لەسەر وەربگرین تەنها ئەوەندە نەبێت كە لە رەگەزی نێرە و تەمەنی نزیكەی 20 ساڵ دەبێت.

راشیگەیاند: تیمەكانی پۆلیسی بەڵگە و تاوان دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوەی زیاتر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كرا.

PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان - شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket