riklam

ژووری بازرگانی‌ و پیشەسازیی پیرۆزبایی لە هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 10:29 PM - 2020-02-18
.

.

بەبۆنەی هەڵبژاردنی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی وەك هاوسەرۆكانی یەكێتی، ژووری بازرگانی‌ و پیشەسازیی سلێمانی بروسكەیەكی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

پیرۆزبایی گەرمی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی بەهەردوو بەڕێزتان بافل تاڵەبانی ‌و لاهور شیخ جەنگی تاڵەبانی‌ رادەگەیەنین بەبۆنەی هەڵبژاردنتانەوە بەهاوسەرۆكیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

وەك دوو سەركردەی گەنجی دڵسۆزو خاوەن ئیرادەی بەهێز چاوەڕوانی زۆرتان لێدەكرێ، ئێمە لەژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی هیوای سەركەوتن بۆ بەڕیزتان‌ دەخوازین‌و بەهەموو توانایەك پشتگیرییان دەكەین لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان‌و دەستبەركردنی ئاشتی‌و ئاسایش‌و سەقامگیریی‌و خۆشگوزەرانی‌ بۆ هەرێمی كوردستان.

ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket