riklam

لە رۆژی دەرگای كراوەدا چەندین چالاكی پێشكەشدەكرێن

کوردستان 10:16 PM - 2020-02-18
.

.

رۆژی چوارشەممە 19-2-2020، رۆژی دەرگای كراوە ی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یە و تێیدا چەندین چالاكی زانستی و ژینگەیی پێشكەشدەكرێن.

لە رۆژی دەرگای كراوە دا، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، لە یادی دامەزراندنی دەستەی كوردستانی-دا و بەناونیشانی رۆژی (دەرگای كراوە) و بە دروشمی (دەستەی كوردستانی روانینێك لە دیرۆك، هیوایەك بۆ ئایندە)، چەندین چالاكی زانستی و ژینگەیی و چالاكی جۆراوجۆری دیكە پێشكەشدەكرێن.

 چالاكییەكان لە سەعات 10 ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەكات و تا سەعات 1ی نیوەڕۆ، بەردەوام دەبن و هاتن بۆ هەمووانە.

دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی ‌و توێژینەوەی زانستی سەر بە ‌وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لە كۆتایی ساڵی 2005-ەوە لەسەر راسپاردەی سەرۆك مام جەلال و بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزرا.

تا ئێستاش نزیكەی 400 توێژینەوەی زانستی ‌و دەیان راپۆرتی زانستی و دەیان كتێب و گۆڤاری زانستی لەبوارە جیاوازەكاندا ئامادە و بڵاوكردۆتەوەو لەڕێگەی مامۆستا و پسپۆڕی زانستی لەبوارە جیاوازەكان ‌و 22 تاقیگەی پێشكەوتوو، چەندین سەنتەر و بەشی‌ زانستی و تاقیگەی فێرخوازیی خوێندكارانەوە هەمیشە لە خزمەت زانست و زانستخوازان و خوێندكاراندایە، هەروەها جیۆ پارك و پیشانگەی بەرد و بەبەردبووەكان، گەورەترین پەیكەری دایناسۆر، پیشانگەی وێنەیی شێوازەكانی دەركەوتنی ژیان لەسەر گۆی زەوی، ئەشكەوتی كلتووری لەناو دەستەی كوردستانیدایە.

 تائێستاش نزیكەی 200 خوێندكاری ماستەرو دكتۆرا لەهەموو ناوچەكانی كوردستانەوە، كاری تاقیگەییەكانیان لە دەستە و بەسەرپەرشتی پسپۆڕەكانی دەستەی كوردستانی ئەنجامداوە.

 لەئاستی جیهانیشدا دەستەی كوردستانی پەیوەندییەكی پتەوی هەیە لەگەڵ 131 زانكۆ و ناوەندو دەزگای زانستیدا. هەروەها زانكۆی گوتنگن لە ئەڵمانیا ئۆفیسی پەیوەندییەكانی دەرەكی خۆی لە عیراق و هەرێمی كوردستان لە ناو باڵەخانەی دەستەی كوردستانی كردۆتەوە.

دەستەی كوردستانی لەڕێگەی تاقیگەی فێرخوازیی خوێندكارانەوە كار لەسەر ئاشناكردنی خوێندكاران بە لایەنە جیاوازەكانی بوارە زانستییەكان دەكات. بۆ ئەو مەبەستەش تائێستا چەندین جار خوێندكاران بە شێوەی گروپ لە ناوچە جیاجیاكانەوە سەردانی دەستەی كوردستانی-یان كردووە. بڕیاریشە هەفتانە رۆژانی پێنجشەممە سەردانی خوێندكاران بۆ دەستەی كوردستانی بەردەوام بێت‌.

مەبەست لە رۆژی دەرگای كراوە ئەمەیە:

لە رۆژی دەرگای كراوە، دەرگای دەستەی كوردستانی كراوە دەبێت بۆ گشت هاووڵاتییەك كە دەخوازێت سەردانی دەستە بكات بە هەموو چین و توێژێكەوە بۆ ئەوەی  هەموو زانیارییەك لە بارەی دەستەی كوردستانییەوە وەربگرێت و ئاشنابێت بە پڕۆژەكانی دەستە و گرنگیی دەستە.

جگە لەوانە رۆژی دەرگای كراوە وەكو ئاهەنگێك وادەبێت كە تێیدا یادی دامەزراندنی دەستەی كوردستانی دەكرێتەوە. دەستەی كوردستانی لە رێگەی پێشكەشكردنی چەندین چالاكیی جۆراوجۆرەوە، زیاتر خۆی بە هاووڵاتیان و ئەو كەسانە دەناسێنێت كە لەو رۆژەدا سەردانی دەكەن.

رۆژی دەرگای كراوە لە دەرەوەی وڵات زۆرباوە و تێیدا ساڵانە فەرمانگە و دەزگا خزمەتگوزارییەكان و كۆمپانیا گەورەكانی كەرتی تایبەت ئاهەنگ رێكدەخەن و هاووڵاتیان بەگشتی روو لەو دام و دەزگایانە دەكەن و لە رێگەی چەندین چالاكییەوە ئاشنا دەكرێن بە كارەكانیان.

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 19-2-2020 بۆ یەكەمجار لە ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستاندا رۆژی دەرگای كراوە لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی ئەنجام دەدرێت بەهیوای ئەوەی ببێتە نەریتێك بۆ ئەوەی پردێكی پەیوەندیی بەهێز دروست ببێت لەنێوان دامودەزگاكانی حكومەت و هاووڵاتییاندا ئەمەش لە رێگەی چالاكیی زانستی و كلتوورییەوە دەبێت.

PUKmedia راگەیاندنی دەستەی كوردستانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket