riklam

دووبز.. بەهۆی پەلاماری داعشەوە چوار هاووڵاتی شەهید بوون

کوردستان 09:55 PM - 2020-02-18
.

.

تێرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی چەخماخەی سەر بەقەزای دووبزیان داو چوار هاووڵاتی گوندەكەیان شەهید كرد و دووانی دیكەش بریندارن.

پەیامنێرمان پێی راگەیاندین: ئەمشەو 18-2-2020، لەگوندی چەخماخەی سەر بەقەزای دووبز، تێرۆریستانی داعش پەلامارێكیان بۆ سەر هاووڵاتیانی گوندەكە ئەنجامدا و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی شەهید بوون و دووانی دیكەش بریندار بوون.

وتیشی: كوژرا و بریندارەكان سەرجەمیان هاووڵاتی مەدەنین و دانیشتووی گوندەكەن و لە ژوورێكدا بەمەبەستی كات بەسەربردن كۆبوونەتەوە، هەر لەو كاتەشدا لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە دەستڕێژیان لێكراوە.

پەیامنێرمان راشیگەیاند: دوای پەلامارەكە تیرۆرستان هەڵهاتوون و پۆلیسی ناوچەكەش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.

گوندی چەخماخە دەكەوێتە سەر رێگەی كەركوك-موسڵ و دانیشتووانەكەشی سەرجەمیان كوردن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket