riklam

كێشەی ئەو خێزانە چارەسەركرا كە لەسەر شەقام بوون

کوردستان 09:28 PM - 2020-02-18
.

.

قائیمقامی قەزای دوكان كێشەی نیشتەجێ بوونی ئەو خێزانەی چارەسەر‌كرد كە خاوەنی چوار شەهیدن و شوێنی نیشتەجێ بوویان نییە.

سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەو بنەماڵەیەی كە خاوەنی چوار شەهیدن، چوار ساڵە وەك هاوكاری لە خانوی بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون نیشتەجێن و لە ئێستاشدا ئیدارەی ناحیەكە بۆ جێبەجێ كردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و بەپێ یاساو رێنمایی داوای چوڵكردنی ناحیەكەی لێكردوون.

وتیشی: بۆ چۆڵكردنی خانوەكە بڕیاری دادوەر وەرگیراوە، بەڵام لەئێستاداو لەبەر ناجێگیری كەشوهەوا لەسەر ئەركی خۆم خانوی نیشتە جێبوونم بەشێوەیەكی كاتی بۆ دابین كردوون.

قائیمقامی قەزای دوكان وتیشی: لەداهاتوودا بەهەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی ناحیەكە، شوێنی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیان بۆ دابین دەكەین.

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد- دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket