riklam

پۆلیسی سلێمانی باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیردەكات

کوردستان 09:01 PM - 2020-02-18
.

.

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی باندێكی چوار كەسییان دەستگیركرد كە زیاتر لە 50 ماتۆڕسكیلیان لەناو شاری سلێمانی دزیووە.

لە راگەیەنراوێكی پۆلیسی سلێمانی كە كۆپییەكی گەیشتوەتە PUKmedia راگەیەنراوە: مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان زانیارییان لەسەر چەند تۆمەتبارێك هەبوو كە ماتۆڕسكیلی هاووڵاتیان دەدزن، بۆیە تۆمەتباران خرانە ژێر چاودێری وردەوە و سەعات 4:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانرا سێ‌ لەو تۆمەتبارانە لەكاتی دزینی ماتۆڕێكدا دەستگیربكرێن و تۆمەتبارەكەی دیكەش هەر ئەمڕۆ دەستگیركرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو: تۆمەتباران لەشێوەی باندێكدا دزییان كردوە و بەپێی دانپێدانانی خۆیان تا ئەمڕۆ زیاتر لە 50 ماتۆڕسكیلیان دزیوە و لەدەرەوەی شاری سلێمانی ماتۆڕ سكیلەكانیان ساغ كردۆتەوە .

لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران :
أ ، ی ، ح لەدایكبووی 2002
ش ، خ ، م لەدایكبووی 2000
ش ، ب ، أ لەدایكبوی 2002
د ، س ، م لەدایكبوی 2004

كە سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی دەرەوەی سنوری پارێزگای سلێمانین بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی

1124.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket