riklam

وه‌فدێكی یه‌كێتی سه‌ردانی پارتی و گۆڕان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 08:00 PM - 2020-02-18
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18-2-2020 حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی وسه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌هه‌ڤاڵان جێگرانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند، سه‌ردانی باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستانیان له‌شاری سلێمانی كرد، له‌لایه‌ن‌ سه‌عید ئاغا به‌رپرسی لق و ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێڕانی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی پێشوازی گه‌رمیان لێكران.

 سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌ حاكم قادر سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی لێكردن وئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان كه‌زیاتر بۆگه‌شه‌پێدان وبه‌ره‌وپێشچونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیانه‌و وتی: گه‌له‌كه‌مان له‌م ساته‌ هه‌ستیاره‌ی ئێستادا كه‌عیراق وهه‌رێمی كوردستان وناوچه‌كه‌ی به‌گشتی پیا گوزه‌رده‌كا، له‌ هه‌موو كات وسه‌رده‌مێكی ڕابردوو زیاتر پێویستی به‌یه‌كڕیزی وته‌بایی هه‌یه‌ و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شه‌قامی عیراقی و گۆڕانكارییه‌ خێراكانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی پیا تێده‌په‌ڕێت له‌مڕۆدا به‌تایبه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان واده‌خوازێت هه‌موو پێكه‌وه‌ یه‌ك ده‌نگ ویه‌ك گوتارو هاوهه‌ڵوێست بین.

 له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا به‌گرنگییه‌وه‌ باسی له‌بایه‌خی هاوبه‌شی وپێكه‌وه‌یی پارتی ویه‌كێتی وه‌ك دوولایه‌نی خه‌باتگێڕو شارستانی وحوكمڕانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی وده‌وڵه‌تداری هه‌رێمی كوردستان كردو دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ئێستادا به‌تایبه‌ت له‌م ده‌ڤه‌ره‌ پڕله‌ كه‌مووكوڕی وناته‌واوی وكه‌می خزمه‌تگوزارییه‌دا به‌تایبه‌ت بۆگرفتی نه‌بوونی پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵك به‌گشتی وخستنه‌ ڕووی كه‌مووكورتییه‌كان وسه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كان ، به‌تایبه‌ت كاره‌باو سوته‌مه‌نی وڕێگاوبان، پرسی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بكه‌ینه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كارنامه‌مان . له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان  پێگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی له‌نێو بازنه‌ی حوكمڕانی یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌پێی ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو بۆخزمه‌تكردن وئاسوده‌یی وسه‌رفرازی گه‌له‌كه‌مان له‌قۆناغه‌كانی ڕابردوودا به‌رز نرخاندو وتی: وه‌ك فاكته‌رێكی به‌هێز وكاره‌كته‌رێكی به‌توانای فراوانكردنی بازنه‌ی دیموكراسی له‌گه‌ڵ پارتی ولایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تری سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان وڕۆڵی داڕێژه‌ری یه‌كڕیزی دووپاتكرده‌وه‌ و هه‌ردوولا هاوهه‌ڵوێست بوون و ڕایانگه‌یاند كه‌ زۆر گرنگه‌ له‌داهاتوودا په‌ره‌ به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان بده‌ین.

سه‌رله‌ئێواره‌ش وه‌فدی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی حاكم قادرحه‌مه‌جان سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان له‌شاری سلێمانی كردو له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و مامۆستا جه‌مال سكرتێری جفاتی گشتی وعه‌دنان عوسمان سه‌رۆكی جفاتی نیشتمانی وبه‌ختیار عومه‌ر و دلێرعومه‌ر پێشوازی كران .

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا عومه‌ر سه‌یدعه‌لی پیرۆزبایی ته‌واوبوونی كۆنگره‌ی یه‌كێتییان كرد  به‌سه‌ركه‌وتوویی، پاشان حاكم قادر له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌ سیاسیه‌كانی عیراق وهه‌رێمی كوردستان دواو باسی له‌ئه‌نجام وهۆكاره‌كانی هاتنی وه‌فدی په‌رله‌مان وحكومه‌ت وكاندیدی نوێی حكومه‌تی عیراق كردو ڕایگه‌یاند كه‌زۆر گرنگه‌ لایه‌نه‌سیاسییه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌لی كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌مه‌سه‌له‌ نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا هاوهه‌ڵوێست وته‌باو یه‌كگرتووبین، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی كه‌مووكوڕی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ به‌ر پشكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ كه‌وتووه‌ به‌نییه‌تی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ داكۆكی له‌ماف وداخوازییه‌كانی خه‌ڵك بكه‌ین .

له‌به‌رامبه‌ردا ڕێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند كه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵك وگه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خت ده‌بێت وله‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی كه‌گه‌له‌كه‌مانی لێوه‌ له‌دۆخه‌ ئاڵۆزو قه‌یرانه‌كان ده‌رباز ده‌بێت هاوكارو هه‌ماهه‌نگ ده‌بین و وتی گرنگه‌ له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا له‌ڕووی سیاسییه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ین یه‌كڕیزی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket