riklam

پێشینه‌ی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی

ی.ن.ک‌‌ 07:32 PM - 2020-02-18
.

.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نییشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 18-2-2020، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به‌ كۆی ده‌نگ، هه‌موواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-ی په‌سه‌ندكردو هه‌رله‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نییشتمانیی كوردستان هه‌لًَبژێردران.

لاهور شێخ جه‌نگی
 
*له‌ساڵی 1975 له‌دایك بووه‌

*ساڵی 1984 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی روویان له‌ناوچه‌ی گوێزیله‌ كردووه‌ و به‌شداری ڕاسته‌وخۆی شۆڕشی نوێی گه‌لی كوردیان كردووه‌

*له‌ناوچه‌ی هه‌ڵه‌دن به‌هۆی بۆردوومانی خوێندنگه‌كه‌یان له‌پرۆسه‌ی خوێندن داده‌بڕێت

*دواتر خانه‌واده‌كه‌ی ڕوویان له‌ئێران كردووه‌ و لاهور شێخ جه‌نگی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌شاری ورمێ درێژه‌ی به‌پرۆسه‌ی خوێندن داوه‌

*له‌سه‌ره‌تای ساڵی نه‌وه‌ده‌كان ده‌چێته‌ وڵاتی به‌ریتانیا

*به‌هۆی لێهاتووی و زیره‌كی له‌به‌ریتانیا چه‌ند ساڵێك له‌خوێندن پێشده‌خرێت

*سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ زۆرێك له‌دیدارو كۆبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی

*وه‌فده‌ بیانیه‌كان لاهور شێخ جه‌نگی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌

*له‌ساڵی 1999 بۆ 2002 جێگری نوێنه‌ری یه‌كێتی بووه‌ له‌ توركیا

*دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان به‌رده‌وام له‌نزیكی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه‌

*دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كار ده‌كات

*له‌هێرشی سوپای ئه‌مریكا بۆ له‌ناوبردنی رژێمی به‌عس و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاری كردووه‌

*له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی گروپی تیرۆرستی جندل ئیسلام هه‌ماهه‌نگی نێوان لاهور شێخ جه‌نگی و هێزه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر ده‌بێت

*له‌پرۆسه‌ی ئازادی عیراق و كۆنترۆڵی شاری كه‌ركوك به‌هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای ئه‌مریكا رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌

*له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق به‌سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌كه‌ركوك و خورماتوو و ناوچه‌كانی در به‌رده‌وام بووه‌ له‌راوه‌دوونانی تیرۆرستان

*له‌دوای ساڵی 2003 و به‌پشتیوانی سه‌رۆك مام جه‌لال و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هێزی دژه‌ تیرۆر داده‌مه‌زرێنن

*به‌شداری چه‌ندین مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی ئه‌مریكای

*لاهور شێخ جه‌نگی له‌جه‌نگی دژ به‌تیرۆرستانی سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی زۆرێك له‌ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌كانی كردووه‌

*سه‌رپه‌رشتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی كردووه‌

*لاهور شێخ جه‌نگی به‌ئه‌ندازیاری دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان رۆژئاوای كوردستان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ناسرێت.

*چه‌ندین جار له‌كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ جه‌نگی داعش پێشنیاری داوای پاڵپشتی كردنی رۆژئاوای كوردستانی لێكردوون.

*له‌سه‌ر پێشنیاری لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌مریكا بڕیاریدا كاروانی هاوكاری سه‌ربازی بۆ شه‌رڤانان ره‌وانه‌ بكات.

*له‌سه‌ر ئاستی حزبی له‌دوای نه‌خۆش كه‌وتن و كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال لاهور شێخ جه‌نگی هاوشان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی رۆڵی سه‌ره‌كی بینی له‌به‌هێزكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی.

*به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی بێوچاندا بوو بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی و به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی

 *رۆژی 18-2-2020 له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی به‌ هاوسه‌رۆكانی (ی.ن.ك) هه‌ڵبژێردران


بافڵ تاڵه‌بانی
* بافڵ جه‌لال حیسامه‌دین تاڵه‌بانی

* ساڵی 1973 له‌ به‌غدا له‌دایكبووه‌

* بافڵ كوڕه‌ گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌ده‌ و برای قوباد تاڵه‌بانییه‌

* به‌ناوی بافڵه‌كه‌ی چه‌می ڕێزانه‌وه‌ ناونراوه‌

* ژیانی منداڵی و گه‌نجێتی له‌ ماڵی برایم ئه‌حمه‌دی باپیری له‌ به‌ریتانیا به‌سه‌ر بردووه‌

* ته‌مه‌نی گه‌نجێتی زیاتر به‌ خوێندنه‌وه‌ و وه‌رزشه‌وه‌ به‌سه‌ر بردووه‌

* هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی لاڤه‌یه‌ و كچی مه‌لا به‌ختیاری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتییه‌

* كوڕ و كچێكی هه‌یه‌ به‌ناوه‌كانی  كۆبان و له‌یلا

* زۆر كه‌م له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و له‌باره‌ی ورده‌كاری ژیانیه‌وه‌ كه‌مده‌زانرێت

* به‌رپرسی نووسینگه‌ی سكرتاریه‌تی تاڵه‌بانی بووه‌

* ساڵی 1996 به‌شداری له‌ ڕاهێنانه‌كانی فه‌یله‌قی بیانی فه‌ره‌نسادا كردووه‌

* ساڵی 1998 یه‌كێك بووه‌ له‌ به‌ژداربووانی ڕاهێنانه‌ سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیا

*ساڵی 2000 به‌شداری له‌ ڕاهێنانی هێزه‌ تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكادا كردووه‌

* له‌ ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ستراتیژی سیاسی خوێندووه‌

* یه‌كه‌مجار وه‌ك وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان

* له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی ئامۆزای ده‌زگای دژه‌تیرۆری دامه‌زراندووه‌ وبه‌رپرسی كاروباری دژه‌تیرۆری كوردستان بووه‌

* له‌ دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ شاری سلێمانی

* بافڵ تاڵه‌بانی زیاتر له‌ جاران ده‌ركه‌وته‌وه‌ و به‌ ئاڕاسته‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی یه‌كێتی كاری ده‌كرد

* ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كانی ناو یه‌كێتی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئاشتكرده‌وه‌

* ڕۆڵی له‌ دانانی سه‌رۆككۆماری عێراقدا هه‌بووه‌

* تا كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی هیچ پۆستێكی له‌ناو یه‌كێتیدا نه‌بووه‌

* هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌ 791 ده‌نگ به‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا

* له‌ ١٨ ی شوباتی 2020 به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket