riklam

گرنگترین هه‌واڵه‌ وه‌رزشیه‌كانی نیوه‌ی رۆژ

جیهان 03:47 PM - 2020-02-18
.

.

له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو چه‌ندین رووداوی وه‌رزشی له‌ ناوخۆو جیهان روویداوه‌و بریاره‌ ئه‌مڕ‌ۆش چه‌ندین چالاكی وه‌رزشی جۆراو جۆری تر به‌رێوه‌بچن .

-ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی قۆناغی شانزه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كات و له‌ سه‌عات یانزه‌ی شه‌و دوو یاری به‌رێوه‌ده‌چێت كاتێك، لیڤه‌رپوول ده‌بێته‌ میوانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدو دۆرتمۆندیش به‌رامبه‌ر پاریس ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

- یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی پێكانی هونگ مین سونی راگه‌یاند .

- یانه‌ی وه‌حده‌ی ئیماراتی به‌هۆی كێشه‌ له‌ فرۆكه‌كه‌یان گه‌شته‌كه‌یان له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ ئیمارات دواكه‌وت و بریاره‌ پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئیمارات .

-بریاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك یه‌كێتی تۆپی ده‌ستی كوردستان خولێكی ناوبژیوانی یاری تۆپی ده‌ست بكاته‌وه‌ .

- یانه‌ی شورته‌ عه‌بدولغه‌نی شه‌هدی كرده‌ راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی .
 
-به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری دانیماركی و یانه‌ی لیگانێس مارتین بریسویس بۆ شوێنی عوسمان دێمبیلی .

- له‌ به‌رلینی وڵاتی ئه‌ڵمانیا، خه‌ڵاته‌كانی ساڵانه‌ی له‌وریس دابه‌شكراو  لیۆنێل مێسی خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشكاری  ساڵی به‌هاوبه‌شی برده‌وه‌ .

PUKmedia وه‌رزش - هه‌رێز جه‌مال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket