riklam

ئه‌نبار به‌ره‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت

عیراق 03:21 PM - 2020-02-18
.

.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنیاتناوه‌ی پارێزگاكه‌.

ته‌ها عه‌بدولغه‌نی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ئه‌مڕۆ 18-2-2020، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پارێزگای ئه‌نبار به‌ جیا له‌ پارێزگاكانی تری عیراق، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ پڕۆسه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه‌ له‌ ساڵی 2019 دا.

راشیگه‌یاند: هه‌موومان ده‌زانین شه‌ڕی یه‌ك له‌دوایه‌ك و وێرانكه‌ری رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌كانی قاعیده‌و داعش له‌ شاره‌كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی وێرانكاری بوون له‌ له‌ ته‌واوی پارێزگاكه‌ بۆیه‌ هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك له‌ شاره‌كه‌دا نه‌مابوو، بۆیه‌ به‌ هه‌وڵی جددی هه‌موو لایه‌نه‌كان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ توانرا له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌ستبكرێته‌وه‌ به‌ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه‌، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كاركردنی جددی هه‌موولایه‌ك به‌ ئاڕاسته‌ی دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌.

وتیشی: یه‌كێكی تر له‌ هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانمان پشتگیریكردنی به‌رده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوو بۆ پارێزگاكه‌، كه‌ ئه‌مه‌ هۆكارێكی زۆر باش بوو بۆ زوو بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه‌.

عه‌بدولغه‌نی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ دوای پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ له‌ گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان، هاووڵاتییانی ئه‌نبار پاڵپشت و هانده‌رێكی باشبوون بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندییداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی زووبه‌زوو خزمه‌تگوزاری بۆ شاره‌كه‌یان بگه‌ڕێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket