riklam

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ندكرد

ی.ن.ک‌‌ 02:08 PM - 2020-02-18
.

.

 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ كۆی ده‌نگ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی په‌سه‌ندكرد.

رزگار عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ندكرد، كه‌ له‌ (77) مادده‌ پێكهاتووه‌.

راشیگه‌یاند: به‌ بڕیاری كۆنگره‌، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌رپشك كرا له‌ هه‌موواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، بۆیه‌ دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ گفتوگۆو راگۆڕینه‌وه‌ی برایانه‌ له‌ نێو هه‌موو هه‌ڤاڵانی كۆنگره‌، ئه‌مڕۆ توانرا به‌شێوه‌یه‌كی باش و به‌ كۆی ده‌نگ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت كه‌ له‌ 77 مادده‌ پێكهاتووه‌.

 رزگار عه‌لی وتیشی: له‌ ئێستادا عیراق به‌ گشتی به‌ بارودۆخێكی تایبه‌تی و ئاڵۆزدا گوزه‌رده‌كات كه‌ ئه‌ویش پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیه‌، بۆیه‌ وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خۆمان به‌ به‌رپرسیار ده‌زانین بۆ داكۆكیی كردن له‌ مافه‌ ده‌ستوریی و یاساییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداین حكومه‌تی نوێی عیراق حكومه‌تێكی فیدراڵی بێت و مافه‌ ده‌ستوری و یاساییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی تێدا پارێزراوبێت.

رزگار عه‌لی وتیشی: ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی بپارێزین بۆیه‌ به‌ هه‌میشه‌ به‌ گیانێكی هه‌ڤاڵانه‌و له‌ پێناو پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی كار ده‌كه‌ین، هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ وته‌ به‌نرخ و گه‌وره‌یه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ بیری خۆمان ده‌هێنینه‌وه‌ و ده‌كه‌ینه‌ په‌یڕه‌و و سمبولیَك بۆ پاراستنی ریزه‌كانی یه‌كێتی كه‌ ده‌ڵێت (سه‌روه‌ریمان، گه‌شه‌كردنمان، مانه‌وه‌مان.. به‌نده‌ به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌).

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كاری ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نوێیده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها وتی: بڕیارمانداوه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی كاركردن بكه‌ینه‌وه‌ هه‌م له‌ ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌م بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تری كوردستان و عیراقیش، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كڕیزی و گیانی برایه‌تی ده‌بێت، كه‌ به‌شێك بین له‌ ئارامی عیراق و به‌شێك بین له‌ چه‌سپاندن و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری عیراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداین حكومه‌تی نوێی عیراق كه‌ پێكده‌هێنرێت حكومه‌تێكی فیدڕاڵی راسته‌قینه‌بێت، كه‌ بتوانێت مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بپارێزێت، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ،كه‌ كاری هه‌ره‌ له‌ پێشینه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌.

رزگار عه‌لی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێكهێناوه‌، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆك و ئۆرگان و په‌یكه‌ری نوێی یه‌كێتیی نییشتمانیی كوردستان بۆیه‌ چاوڕێی كاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌كه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket