riklam

بێستان رنن

بابەتی گۆڕاو 01:44 PM - 2020-02-18
.

.

بێستان رنن
تا چاوی گێزەر بڕ ئەکات
ھەتاکو دوا قرقێنەی توور
بمسووتێنە لە ئاگری تووڕەییتدا
ئەی جەنابی بیبەری سوور
****
ئاخ بۆ ھاڵاوی شێلمێ
زوقمی دووریی تۆ نەھێڵێ
ئاخ بۆ ئەو قاشە کالیارەی
تامی ماچە مزرەکانت
لە منداڵیمدا جێ بێڵێ
****
ئەوەی شەخسییەت ئەبەخشێ
بە ترشیات
تەنها ھەر سیری عەجەمە
ئاڤوکادۆش لەناو جەمعی سەوزەواتدا
پاشایە و صەدری ئەعزەمە
****
سوپاس حکومەت
سیاسەتی کارەبایی و نەوت و غازت
ئەمباتەوە بۆ فۆلکلۆر
بۆ ترخێنە و تەڕەماش و
جوێن بە وەی نانی بۆت تەڕ کرد
سیاسەتی نەوت و غازت
ئەمباتەوە
ژێر لێفە بۆر
****
سەد ماشەڵڵا لە تەماتە
بۆ ھەموو خواردنێک ئەشێ
بۆ ناو شلە و
ناو زەڵاتە و ترش و پیازیش
دروود لە سیحری حزبەکان
ھەم بەشێکی دەسەڵاتن
ھەم ناڕازییش
****
زۆر دەمێکە
شەمامە و عەمبەروەرید و
چلورەکەی شەھلا ونن
زۆر دەمێکە
ھەڤاڵەکان
کاڵەک خۆری بێستان رنن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket