riklam

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ووهان به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

جیهان 11:15 AM - 2020-02-18
.

.

دوای چاره‌سه‌ركردنی سه‌دان توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی ووهانه‌وه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه‌ به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی CNN، لیو تشی مینگ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ووتشانگ له‌ شاری ووهان-ی چین به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئاژانسه‌كه‌ بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ پشتی به‌ میدیای ره‌سمی چین به‌ستووه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، لیو تشی مینگ پسپۆڕی مێشك و ده‌مار بووه‌و دوای چاره‌سه‌ركردنی سه‌دان كه‌س له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، خۆی به‌ڤایرۆرسه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.


PUKmedia / سه‌رچاوه‌  CNN

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket