riklam

حكومەتی عیراق: موچەی فەرمانبەران پارێزراوە

ئابوری 10:22 AM - 2020-02-18
.

.

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق، جەختدەكاتەوە كورتهێنانی بودجە كاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان نابێت.

 

موزهەر محەمەد ساڵەح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق، رایگەیاندوە:" كورتهێنانی بودجەی 2020 هیچ كاریگەریەكی لەسەر موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان نابێت".

 

رونیشكردوەتەوە:" ئەو كورتهێنانە لەڕێگەی داهاتی ناوخۆوە چارەسەر دەكرێت و سود لەوە وەر دەگیرێت بۆ چارەسەركردنی  كێشە داراییەكان".

 

جەختیكردوەتەوە:" بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستدان، تەواوی موچەی فەرمانبەران پارێزراون و لەئەولەویەتی كارەكانی حكومەتدایە". 

 

 

PUKmedia  ئاژانسەكان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket