کەرکوک لەئەدەبیاتی یەکێتی دا

کەرکوک لەئەدەبیاتی یەکێتی دا


17/2/2020 22:31:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

گەر لە ئەدەبیات و مێژوی یەکێتیی لە قۆناخی شاخ وردبینەوە، تێدەگەین حزبێکی سیاسی و چەکداری وەک یەکێتیی؛ لەو بارودۆخەی شاخیشدا کە جگە لە "چیاکان کەس دۆستی کورد نەبوە" چەند پەرۆش و ئاگاداری مەسەلەی کەرکوک بوە و، چۆنیش ئەو پرسەی بە مەسەلەی کوردەوە گرێداوە و لە هیچ کام لە قۆناخەکاندا پاشەکشەی لەسەر نەکردوە. بۆ نمونە بە ئاکام نەگەیشتنی دانوستانی ساڵی ۱۹۸٤ لە نێوان یەکێتیی و رژێمی عیراق هۆکارەکەی کەرکوک بوە! 

هەر ئەم گرینگی و بایەخەی یەکێتیی بە مەسەلەی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانیی دەرەوەی هەرێم، وای لەو حزبە کردوە؛ تەواوی تواناکانی خۆی لە سەر هەر سێ ئاستی سیاسی، دیپلۆماسی و عەسکەری بۆ ئاسایی بونەوەی دۆخی کەرکوک و هەڵگرتنی ئەو زوڵم و ناحەقییەی کە بەرامبەری کراوە بخاتەگەڕ و، شێلگیرانە پارێزگاری لێ بکات. نەک هەر ئەوەندە بەڵکو لە هەندێک وێستگەشدا یەکێتیی قوربانی گەورەشی‌ بە خۆی داوە تەنها لە پێناو ئاسایی بونەوەی دۆخی شێوێنراوی ئەو ناوچانە. 

لە قۆناخی دوای سەدام و سەردەمی ئامادەیی کوردیش لە بەغدا، جگە لەوەی یەکێتیی وەک حزبی خانەخوێ پەرۆش و چاودێری دۆخی کەرکوک بوە، هاوکات کەسی یەکەمی حزبەکەش رەوانشاد (مام جەلال) هەم وەک سکرتێر و، هەم وەک سەرۆک و رابەرێکی گەورەی کورد و ناوچەکەش، وەک پارێزەرێکی خەمخۆر و بە پەرۆش لێبڕاوانە لە خەمی مەسەلەی کەرکوکدا بوە و بەردەوام داکۆکیکاری سەر‌ سەختی ئەو مەسەلەیە بوە و لە ژێر‌ هیچ بارو زروفێکشدا سازشی لەسەر‌ نەکردوە. بۆ نمونە مورافەعە مەزنەکەی ۹ی شوباتی ۲۰۰٤ و ڤیتۆکردنی یاسای ژمارە ۲۳ گەواهیدەری ئەو راستییەن. 

هەر ئەو ئەدەبیات و مێژوە وای لە یەکێتیی کردوە پارێزگاری لە بنچینەی پڕەنسیپەکانی رابردوی بکا و مەسەلەی کەرکوک و ئاسایی بونەوەی دۆخە شێواوەکەی بە هەند وەر‌بگرێ و، رێگە نەدات گەمە بە چارەنوس و ئایندەی ئەو پارێزگایەوە بکرێ. لە بنەڕەتدا سەرهەڵدانی داعش و هەژمونی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بۆ سەر ناوچەکانی عیراق و سوریا لە ساڵی ۲۰۱٤، هەروەها تێبڕینی چاوی تەماعی ئەو تاخم و گروپە مەترسیدارە بۆ سەر کورد بە گشتیی، یەکەم هەنگاوی ئەو پیلانگێڕییە لە کەرکوکەوە دەستی پێکرد! ئەگەر داعش لە کەرکوک نەشکێندرایە؛ بێ دودڵی لە مەرزی پێنجوێن و حاجی ئۆمەران و زاخۆ دەوەستانەوە!

حەقە پرسیار‌ی ئەوە بکەین کێ بون ئەوانەی لە ماوەی سێ و چوار ساڵی شەڕی داعشدا لە کەرکوک وەک پێشمەرگەو فەرماندە بەبێ چەک و پشتیوانی لۆجستی؛ روبەڕوی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بونەوە؟ ئایا نادیدەکردنی ئەو داستان و نەبەردی و ئازایی و جوامێرییە بەرامبەر بەو خۆڕاگری و بەرخودانە بێ ئینسافی نییە!؟ ئاخر هەمومان میراتی داعشمان لە موسڵ و ئەنبار و سەڵاحەدین و ناوچەکانی دیکەی سووریا بینی کە چ بەڵاو کاولکاییەکی لە دوای خۆیدا هێنا! بە دڵنیاییەوە ئەگەر یەکێتیی و فەرماندە و پێشمەرگەکانی نەبوایە کەرکوکیش هەمان چارەنوسی دەبو!

دیقەت بدەن؛ هاوزەمان لەگەڵ کۆتاییهاتنی شەڕی داعش و سەرکەوتنی هێزە عیراقییەکان بە سەر تاخم و گروپە تیرۆریستییەکاندا، پیلانگێڕییەکی دیکە روبەڕوی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان دەرەوەی هەرێم بوەوە کە بە هۆیەوە سەرجەمیان لە لایەن هێزە عیراقییەکانەوە دەستیان بە سەردا گیرا! ئەڵبەت لەم قۆناخە سەخت و دژوارەشدا ئەوە هەر یەکێتیی بو بە یەک مەسافە لەگەڵ خەڵکی کەرکوکدا مایەوە و شارەکەی بۆ تۆرانی و عروبچییەکان جێنەهێشت! هەڵوێستی نەتەوەییانەی یەکێتیی و مانەوەی لەگەڵ خەڵکی کەرکوکدا لە وەها قۆناخێکدا، جگە لەوەی مایەی ستایشکردنە هاوکات دەکرێ بۆ ئایندەش ئومێدی گەورەتری لە سەر هەڵبچنرێ.

ئەحمەد رەفیق

وێنە هەواڵ
  • image04
  • 29 ساڵ به‌سه‌ر كۆڕه‌و تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • تره‌مپ ئامێرێكی نوێی پشكنینی كۆرۆنای راگه‌یاند

  • image04
  • دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پرۆژەی لە یادمانن رادەگەیەنێت

  • image04
  • كه‌ره‌نتین شارۆچكه‌ی خه‌لیفانیشی گرته‌وه‌

  • image04
  • پۆلیسی هندستان به‌مشێوه‌یه‌ رێگری له‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن

  • image04
  • 27ی ئازار رۆژی جیهانی شانۆ‌

  • image04
  • لاهور شێخ جەنگی چارەسەری كەموكورتییەكانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە ئەستۆ دەگرێت

  • image04
  • پارێزگاری سلێمانی بۆ دڵنیابوون لەپابەندی هاووڵاتیان گەشتێك بەئاسمانی شاردادەكات


                                           

ترۆدۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات


جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ، رۆژی 19-3-2020، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایی له&zw...


  كه‌نه‌دا.. له‌رۆژی جیهانی ژناندا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە
                                           

%63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌


مافناس، ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی ...


  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
                                           

با CPJ وردتر كار بكات

د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك...


  حه‌فتاو سێ ساڵه‌ كورد بێ قازییه‌
  ته‌ندروستی سلێمانی داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات


کاریکاتێر