پێگەی یەكێتی دوای كۆنگرە

پێگەی یەكێتی دوای كۆنگرە


17/2/2020 22:01:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ئایندە و پێگەی یەكێتی دوای كۆنگرەی چوارەم لەچ ئاست و قورسایەكدا دەبێت ؟ ئەو پرسیارەی كە وەڵامەكەی نەك تەنیا بۆ سەركردایەتی نوێی ئەم حزبە و بنكە جەماوەریەكەی , بەڵكو بۆ هەموو ئەو هێزو لایەنە سیاسیەكانەی دەرەوەی یەكێتیش گرنگەو بایەخێكی زۆری هەیە , ئەویش لەو روانگەیەوەی پێگەی نوێی یەكێتی دەكرێت ببێتە سەرەتای دروستبونی جموجوڵی نوێی سیاسی و تەنانەت ئاڵۆگۆڕی بەشێك لە جومگەكانی بەڕێوەبەردن و حوكومڕانی و بەگشتی ئەو كەش و هەوا سیاسیەی كە بەدرێژایی چەند ساڵی رابردوو لە هەمان ئاستی چەقبەستوودا لە هەرێم بەدیدەكرێت, رەنگە بە یەكلای بوونەوەی پەیكەری نوێی یەكێتی تا رادەیەكی زۆر وەڵامی ئەوپرسیارەمان دەست بكەوێت, بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەوەی كە ئێستا روونە و تا ئاستێكی زۆر یەكلایی بووەتەوە پێگەی یەكێتی لە دوای "كۆنگرەی چوار" هەمان ئەو پێگەیە نابێت كە بەدرێژای چەند ساڵی رابردوو ئەم حزبە دەست و پەنجەی لەگەڵدا نەرم دەكاتەوە , ئەوەی وەك گریمانەیەكی بەهێز دەكرێت لەم سەرو بەندەدا لە بەرچاو بگیرێت پێگەی ئەم حزبەیە لە سەردەمی "سەركردە گەنج و خاوەن نفوزەكان و  هاتنە پێشوەیان بۆ نێو گۆڕەپانەكە بە هێزێكی گەورە و تائاستێك كاریگەرەوە , هاوكات جێگۆڕكێ لە پەیكەر و هەڕەمی هێز و توانایی یەكێتی گومانی تێدا نیە دەبێتە شەپۆلێكی بەهێزی سیاسی و بەخشینەوەی ووزەیەكی نوێی بە جەستەی ئەو حزبەی كە پێشتر ململانیە نێوخۆییەكان تاقەتپڕوكێن ماندووی كردبوو , لەسەردەمی نوێی ژیانی سیاسی یەكێتیدا  نەك تەنیا لە ئاستی هەرێمی كوردستان بەڵكو لەسەر ئاستی بەشەكانی دیكەی كوردستان و عێراق و تەنانەت پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ وڵاتانی دونیاش  دەچێتە قۆناغێكی نوێی گەشەسەندوەوە هەڵبەت ئەگەر كێشە كۆنەكان سەرهەڵنەدەنەوە و دووبارەبەرۆكی یەكێتی بگرنەوە,   

هەرچەندە تا ئێستا بەرەسمی رانەگەیەندراوە كێ لە ترۆپكی دەسەڵات یان لوتكەی بەڕێوەبەردنی یەكێتی دەبێت, بەڵام زۆربەی ئاماژەكان و هاوكات ئەو رێكەوتنە سەرەتاییانەش كە لەنێوان ئاراستە جیاكانی یەكێتی بە تایبەت سەركردە "كۆن و نوێكان" لەم رۆژانەی رابردوودا كراوە وا دەردەكەوێت سەركردە گەنجەكان" بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی" وەك دوو هاوسەرۆك و جەمسەری بەهێزی یەكێتی رابەرایەتی ئەم قۆناغەی خەباتی سیاسی و رێكخراوەیی ئەم حزبە بكەن و جڵەوی یەكێتی تا كۆنگرەی داهاتوو بگرنە دەست, ئەوەی پاش ئەم گۆڕانكاریە چاوەڕێ دەكرێت "تیمە گەنجەكە" بە خوێن و جوڵەیەكی نوێ وە كەشتی و مانۆری سیاسی یەكێتی بە پێچەوانەی ئەو ئاراستەیە بخەنەگەڕ كە ساڵانێك بوو بەبێ خواست و دڵخوازی ئەوان رێی دەكرد, ئەوەی روون و ئاشكرایە وەك مانگی سەر لە ئێوارە سەركردە گەنجەكان هیچ كات بەو پێگەیە قایل نین كە ئێستا یەكێتی هەیەتی لە هەرێم و عێراق و ناوچەكە, ئەوان باش دەزانن ئەوە پێگەی راستەقینەی حزبێك نیە كە زیاتر لە 20 هەزار شەهید و قوربانی داوە و داینەمۆی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ و سەر قافڵەی سەرجەم داستان و نەبەردییەكان بووە, بەڵكو دەیانەوێت سەردەمی ئەوان سەردەمی زێڕینی گەشانەوە و هەستانەوە و نوێبوونەوەی حزبەكەیان بێت, ئێستا لەنێو یەكێتی بە تایبەت لە دوای كۆنگرە كار بۆ لە دایك بونی یەكێتیەكی نوێ دەكرێت كە لە هەرچۆنێك تەماشای بكەیت هیچ كات رەنگ و رووخساری ناچێتەوە سەر ئەو یەكێتیەی كە بەدرێژایی ئەم چەند ساڵی رابردوو لە گۆڕەپانەكەدا كزو لاواز و پەرتەوازە دەبینرا , وەك دەشوترێت هیچ كات لە ئاست چاوەڕوانی و خواستی جەماوەری ماندووی یەكێتیدا نەبوو,   بەڵام بە پێچەوانەی رابردوو تیمی نوێی  یەكێتی پلانیان ئەوەیە یەكێتی لەئاست ئەو چاوەڕوانی و پێگەیەدابێت كە رۆژگارێك مام جەلال رابەرایەتی كرووە و هیچ نەبێت بەشێك لەو هێز و هەیبەتەی بۆ بگەڕێتەوە,  دواتر بەبەرنامەو هەنگاو بە هەنگاو هێز و قورسایی بۆ بگەڕێتەوە, هیز و پێگەیەك هاوشێوەی ئەو رۆژگارەی كە یەكێتی تاكە هیواو تروسكایی ژیانی خەڵك بوو .

ئێستا كە دەرفەت و قۆناغێكی نوێ لە نێو یەكێتی هاتووەتەئاراوە, ئەو ئاراستەیەی كە لەدوای كۆنگرە رابەرایەتی ئەم حزبە دەكات لەبەردەم تاقیكردنەوەو دووڕیانێكی قورس و دژواردایە, دووڕیانێك كە یەكێتی دەخەنەوە سەر شاڕێی "سەردەمی زێڕین" یان لەسەر هەمان ئەو سیاسەت و رێچكەیە  بەردەوام دەبن كە یەكێتی گەیاندە ئەم رۆژگارەی كە هیچ كەسێك خۆزگەی پێناخوازێت, بەڵام بەپێی ئاماژەكان و هەندێك جوڵەی سەركردە گەنجەكان"بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی" لە پێش و دوای كۆنگرە ئەگەری بەهێز ئەوەیە لەم قۆناغەدا یەكێتیەكی نوێ لە مەیدانەكەدا ببینرێت كە هێز و توانایەكی نوێ بەم حزبە ببەخشێتەوە و ئەو ئومێد و هیوایەش لەلای كادر و جەماوەری یەكێتی ببوژێنێتەوە كە سەردەمانێكە خەونی زۆرینەیانە , 

- جیاوازی بۆچون و رای جیاواز لەبارەی بەڕێوەبەردنی یەكێتی   

كۆبوونەوەكەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كە بە ئامادەبونی كاك كۆسرەت و كوڕەكانی" شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ – دەرباز كۆسرەت رەسوڵ" بەڕێوەچوو, تا رادەیەكی زۆر نیگەرانیەكانی رەواندەوە و ئاوی كرد بەو ئاگرەی كە نەیارانی یەكێتی هەر لە سەروبەندی كۆنگرە تا دوا كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی سەرقاڵی نەوت پێداكردنی بوون , هەرچەندە ئەوەی ناشاردرێتەوە و ناكرێت پەردە پۆش بكرێت دروست بونی چەند سەرنج و بۆچونێكی جیاوازبوو لە رۆژانی رابردوودا لە نێو ئاراستە جیاكانی یەكێتی لە بارەی گرتنە دەستی دەسەڵات و شێوازی پەیكەربەندی نوێ یەكێتی , بەڵام كۆبوونەوەكەی ماڵی كاك كۆسرەت لەگەڵ هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە ئامادەبونی بەشێك لە سەركردە كۆناكان , لانی كەم ئەو بەستەڵەكەی تواندەوە كە خەریك بوو كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی لە دوا وێستگەیدا بگەیەنێتە بن بەست, بەپێچەوانەی زۆربەی بۆچونەكان لەو كۆبوونەوەیەدا كە پێشتر ئامادەكاری زۆری بۆ كرابوو سەركردە "كۆن و نوێكان" لەسەر پەیكەر و شێوازی بەڕێوەبردن و سیاسەتی گشتی یەكێتی گەیشتنە رێكەوتن ئەوەش دوای زیادكردنی دوو جێگر بۆ هاوسەرۆكان و دەربڕینی رەزامەندی بۆ گۆڕانكاری لە بەشێك لە دەسەڵاتەكانی  "ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی" بەجۆرێك كە لە ئاست پێگەو خەباتی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنەكە بگونجێت , 

- پەیوەندی یەكێتی و پارتی لەسەردەمی سەركردایەتی نوێی یەكێتی 

گومانی تێدا نیە پەیوەندییەكانی "یەكێتی و پارتی" لەدوای دەستنیشانكردنی و یەكلای كردنەوەی پەیكەری نوێی یەكێتی كە گەنجەكان لە ترۆپكەكەیدا دەبینرێن, جۆرێك لە "بەرزی و نزمی و ساردو سڕی" لەپەیوەندیەكانیاندا دێتە ئاراوە , بەڵام ئەمە بەدڵنیاییەوە كورت مەودا دەبێت و لە بەهێزترین  دۆخدا لانی كەم لە چەند مانگێك تێپەڕ ناكات, هەمان ئەو حاڵەتەی كە لە سەروبەندی دەستنیشانكردنی د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق روویدا دووبارە دەبێتەوە, هەروەك چۆن دوای چەند مانگێك بە راخستنی فەرشی سور ئابڵوقەكە لە هەولێر شكێنرا و هەموو ناكۆكییەكان بە دەست لەملكردنێك ئاسایی بوونەوە, هەرچەندە ئەوە روونە لە بنچینەدا نیگەرانیەكانی پارتی بێ هۆكار نیەو لەو خاڵەوە سەرچاوەی گرتووە كە هاتنە پێشێوەی گەنجەكان بۆ لوتكەی دەسەڵاتی یەكێتی مامەڵەكردن لەگەڵیان بەهەمان سیاسەتی سەردەمی پێش "كۆنگرەی چوارەم"پارتی توشی سەرئێشەو بگرەو بەردە دەبات,  خۆشیان باش ئەوە دەزانن كە سەردەمەكە جیاوازە لە رابردوو , چونكە گەنجەكان رانەهاتوون بە سەر لەقاندن و بەڵێ ی  بێ كردار , وەك چۆن ئەوەی لە سەروبەندی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم روویدا و بۆ یەكەم جار لەمێژووی نوێی یەكێتی وەفدی پارتی "نەخێریان" لە سەركردە گەنجەكانی یەكێتی بیست, هەموو ئەم هۆكارانە وادەكات كە لەسەرەتادا پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی بە هەندێك هەوراز و نشێودا تێبپەڕێت,بەڵام روونە كە كورت مەودا دەبێت و پارتی زوو لەگەڵ ئەو سیاسەتەدا خۆی دەگونجێنێت كە نوێنەرایەتی یەكێتیەكی جیاواز لە رابردوو دەكات , 

جوڵە و كردەوە نوێكانی یەكێتی تەنیا لەگەڵ پارتی نابێت بەڵكو "یەكێتی سەردەمی گەنجەكان" سیاسەتێكی نوێ لەگەڵ كۆی هێز و لایەنە سیاسیەكان پەیڕەو دەكەن , كە شێوازێكی تازە و قۆناغێكی نوێ دەبێت بۆ ژیانی سیاسی یەكێتی لەگەڵ هەموو هێز و لایەنە سیاسەیەكان, جگە لەوەش یەكێتی هەڵوێست و ئاكارێكی جیاوازی دەبێت لە بارەی  شێوازی حكومڕانی و بەڕێوەبەردن لە هەرێم و عێراق و پێداچوونەوەی تەواو دەكات بە كرۆكی ئەو جومگە هەستیارانەی كە ئەم حزبە دەبەستێتەوە بە دیمەنە گشتییەكەی سیاسەت و حكومڕانی , بەڵام ئەوەی دەكرێت وەك گریمانەیەكی بەهێز لە ئایندەیەكی تا رادەیەك نزیكدا ببینرێت بەرەوپێشچونێكی جۆری لە سیاست و پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ كۆی هێز و لایەنە سیاسیەكان دێتە ئاراوە كە ئەمە دواجار لە خزمەت پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبەردنی هەرێمی كوردستان دەشكێتەوە و لە دەرەنجامەكەشیدا سودمەندی یەكەم هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەبێت,

گۆرانكارییەكانی نێو یەكێتی كاریگەری ئەرێنیان لەسەر رۆڵ و پێگەی تیمی یەكێتی لە حكومەتیش دەبێت و بەهێز بوونی یەكێتی بەمانای بوهێزبوونی پێگەی ئەو حزبەش دێت لە حایە حكومڕانیەكەدا , رەنگە لەمەودوا دەستەواژەی هاوبەشی راستەقینە  رەنگدانەوەی بەسەر كۆی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم هەبێت و ئەو پەیامە وونتر بگات كە یەكێتی هاوبەشێكی راستەقینە ی قبوڵە نەك بەشدارێكی لاواز و كەم دەسەڵات.

دواجار وەڵامی ئەو پرسیارەی "ئایا پێگەی یەكێتی لە دوای كۆنگرەی چۆن دەبێت و كاریگەری و لێكەوتەكانی چی دەبن ؟" ئەمە نەك بۆ كادران و جەماوەری یەكێتی گرنگە , بەڵكو بۆ خەڵكی كوردستانیش گرنگیەكی زۆری هەیە , لەو گۆشە نیگایەوەی ئەوە زۆربەباشی بۆ خەڵك روونبووەتەوە یەكێتیەكی لاواز و بێ دەسەڵات بە مانای كوردستانێكی قۆرخكراوی پەرت و بڵاو دێت , چونكە بە لەبەرچاوگرتنی ئەزمونی چەند ساڵی رابردووی هەرێمی كوردستان ئەوە دەركەوت بەهێزبونی یەكێتی دەتوانێت زۆرێك لە هاوكێشەكان بگۆڕێت و هاوكاری بێت بۆ باشتر بەڕێَوەبەردنی هەرێمی كوردستان بە قازانجی خەڵك و پرۆسەی سیاسی و حكومڕانی .

مەریوان عەبدوڵا

وێنە هەواڵ
  • image04
  • 29 ساڵ به‌سه‌ر كۆڕه‌و تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • تره‌مپ ئامێرێكی نوێی پشكنینی كۆرۆنای راگه‌یاند

  • image04
  • دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پرۆژەی لە یادمانن رادەگەیەنێت

  • image04
  • كه‌ره‌نتین شارۆچكه‌ی خه‌لیفانیشی گرته‌وه‌

  • image04
  • پۆلیسی هندستان به‌مشێوه‌یه‌ رێگری له‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن

  • image04
  • 27ی ئازار رۆژی جیهانی شانۆ‌

  • image04
  • لاهور شێخ جەنگی چارەسەری كەموكورتییەكانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە ئەستۆ دەگرێت

  • image04
  • پارێزگاری سلێمانی بۆ دڵنیابوون لەپابەندی هاووڵاتیان گەشتێك بەئاسمانی شاردادەكات


                                           

ترۆدۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات


جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ، رۆژی 19-3-2020، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایی له&zw...


  كه‌نه‌دا.. له‌رۆژی جیهانی ژناندا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە
                                           

%63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌


مافناس، ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی ...


  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
                                           

با CPJ وردتر كار بكات

د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك...


  حه‌فتاو سێ ساڵه‌ كورد بێ قازییه‌
  ته‌ندروستی سلێمانی داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات


کاریکاتێر