riklam

وەزارەتی دارایی: بۆ مووچە چاوەڕێی پارەكەی بەغداین

ئابوری 09:58 PM - 2020-02-17
.

.

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: تائێستا پارەكەی بەغدا كە مووچەی فەرمانبەرانی پێدەدەن نەگەیشتوەتە هەرێم و  30 رۆژ جارێكیش مووچە دەدەن. 

ئەحمەد عەبدولڕەحمان وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:دۆخی دارایی ئێستای هەرێم روونەو لەم كابینەیەی حكومەتدا هەموو 30 رۆژ جارێك فەرمانبەران مووچەیان وەرگرتوە.

لەبارەی گەیشتنی پارەكەی بەغداش بۆ مووچەی فەرمانبەران، رایگەیاند: تائێستا ئەو پارەیەی بەغدا كە بۆ مووچەیە نەگەیشتوەتە هەرێم.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا:بۆ پێدانی مووچەی پشت بە بەغداو داهاتی نەوتی هەرێم و ناوخۆ دەبەستن و  لەگەڵ وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراقیش لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket