riklam

دوو

بابەتی گۆڕاو 04:18 PM - 2020-02-17
.

.

دوو

* مەچۆرە ناو دوو حزبەوە، حزبێک لە دەسەڵاتدا بێ و حیزبێک کە ئۆپۆزیسۆن بێ.
* قەرز بە بە دوو نەوع کەس مەدە، یەکێک کە زۆر ڕەفیقت بێ و یەکێک کە نەیناسیت
* عیلاجی دوو دکتۆر جێی متمانە نین، دکتۆرێ کە عیادەکەی قەرەبالغ بێ و دکتۆرێ کە عیادەکەی چۆڵ بێ.
* حیزب لە دوو حاڵەتدا قوڕ دەکرێ بەسەریدا، کە سەنتەری بڕیاری نەبێ و کە سەنتەراتی بڕیاری ھەبێ.
* ئێرانی دووجار چاییت بۆ دائەنێ، جارێک دوو دەققە پێش نانخوراردن و جارێک کە سفرەکە ھەڵگیرا.
* دوو نەوع مەکتەب کوردی لە بیر مناڵەکەت ئەباتەوە، قوتابخانەی تایبەت و خوێندنگەی حکومی.
* جگەرە لە دوو وەختدا خۆشە، کە خەفەتت ھەبێ و کە دڵت خۆش بێ.
* ئەمریکا دۆستی گەلانە، ئیللا لەدوو حاڵەتدا نەبێ، کاتێک کە بەدەست کۆمارییەکانەوە بێ و کاتێک کە دیموکراتەکان حوکمی بکەن.
* حیزبی ئیسلامی لە دوو باردا واز لەفیکری جیهادی دێنێت، حاڵەتی یەکەم کە لاوازبێ و باری دووەم کە زەعیف بێ.
* دوو ماڵ دوعای خێر بۆ حکومەت ئەکەن، ماڵێک کە سەرە محەویلەیان بێ و ماڵێک کە لەڕیزی نەوت و غازدا وەستابن.
* سواری دوو نەوع تەکسی خەتەرە، نەوعێک کە سایەقەکەی ئاسایش بێ و نەوعێک کە خستبێتییە سەر رادیۆی ئامۆژگاری.
* جادەی تووی مەلیک دوو جۆر دووکانی تیایە، جۆرێکیان مەتعەمەو جۆرەکەی تر نێرگەلەخانەیە.
* گەنجە بێ ئیشەکان بەرھەمی دوو شوێنن، زانکۆ و پەیمانگە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket