riklam

ستران عه‌بدوڵڵا: خه‌باتی یه‌كێتی فره‌ ڕه‌هه‌ندییه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:43 AM - 2020-02-17
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17-2-2020  ساڵۆنی كوردستانی نوێ له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و كه‌سایه‌تی سیاسی كۆڕێكی بۆ ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ژێر ناوی " گوتاری ڕاگه‌یاندن دوای كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌- نه‌خشه‌ڕێگا و ئامڕازه‌كانی" ڕێكخست.

له‌كۆڕه‌كه‌دا ستران عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌ خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان فره‌ ڕه‌هه‌ندییه‌ و له‌هه‌موو بواره‌كاندا یه‌كێتی نه‌خشه‌ و پلانی خۆی هه‌یه‌ و بڕوای به‌ كوردایه‌تی و دیموكراسییه‌ت و هاوپه‌یمانی و فره‌ ڕه‌هه‌ندی هه‌یه‌ و خه‌باتی ته‌نها بۆ كورد نییه‌ به‌ڵكوو بۆ هه‌موو گه‌لانی كوردستانه‌ و شۆڕشی نوێی یه‌كێتی داننانه‌ به‌ شۆڕشه‌كانی دیكه‌ی كورد.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ستران عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌ میدیای یه‌كێتی كرد و ڕایگه‌یاند ده‌بێت تۆڕی میدیایی له‌ناو به‌شه‌ جیاجیا و ده‌زگاكانی یه‌كێتی هه‌بێت و ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بن و میدیای یه‌كێتی ده‌بێت بواری گفتوگۆ له‌گه‌ڵ میدیا جیهانی و ناوچه‌ییه‌كان دروست بكات و هاوكات میدیای یه‌كێتی هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی و لایه‌نی ڕۆشنبیری و ڕۆشنگه‌ری یه‌كێتی له‌بواره‌ جیاجیاكان گرنگی تایبه‌تی پێبدرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی: هه‌روه‌ك چۆن یه‌كێتی حزبێكی نوێ و ڕێبازی نوێ و كوردستانی نوێ و كۆنگره‌ی نوێی هه‌بووه‌ ده‌بێت ڕاگه‌یاندنێكی نوێیشی هه‌بێت چونكه‌ نوێبوونه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

دواتریش ئاماده‌بوان ڕاو بۆچوون و تێبینییه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌كه‌ خسته‌ڕوو و ستران عه‌بدوڵڵاش وه‌ڵامی پرسیار و پێشنیاره‌كانی ئاماده‌بوانی دایه‌وه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket