riklam

له‌نێوان سه‌دان هونه‌رمه‌ند دا كوردێك سه‌رده‌كه‌وێت

ئەدەب وهونەر 09:53 PM - 2020-02-16
.

.

له‌ قاهیره‌ دوو خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشرا

هه‌ندرێن خۆشناو یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ پێشه‌نگ و ناسراو و چالاكه‌كانی بواری هونه‌ری كاریكاتێر له‌كوردستان و جیهاندا، چالاكانه‌ ساڵانه‌ له‌ زۆرێك له‌ بۆنه‌و فێستیڤاڵ و پێشانگا هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌شداری ده‌كات.

له‌ دوایین چالاكییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌شداریكردن بوو له‌هه‌ردوو فێستیڤاڵی ئه‌لێكسه‌نده‌ر سارۆخان، و شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی كاریكاتێری و كارتۆنی له‌ قاهیره‌، كه‌ به‌شێكی ته‌رخانكرابوو بۆ نووسه‌ری به‌ناوبانگ (نه‌جیب مه‌حفوز)، له‌م فێستیڤاڵانه‌ دوو خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشرا.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ندرێن خۆشناو بۆ PUKmedia وتی،  راسته‌ ئه‌م خه‌ڵاتانه‌ هیچ ده‌ستكه‌وتێكی ماددی تێدانیه‌، به‌ڵام بۆ من پڕ بایه‌خ و به‌هان و له‌ ڕووی ده‌روونیه‌وه‌ زۆر هانم ده‌ده‌ن كه‌ به‌رده‌وامبم و كار و نوێكاری بكه‌م و په‌ره‌ به‌ئیشه‌كانم بده‌م.

وتیشی، جێی دڵخۆشیمه‌ كه‌له‌ نێو سه‌دان هونه‌رمه‌ندو سه‌دان كاری پێشكه‌شكراو، كاره‌كانی من وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی كورد سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌م فێستیڤاڵانه‌ نمایش بكرێن، كاتێك ده‌زانم كه‌ كاری سه‌دان هونه‌رمه‌ند سه‌ركه‌وتوونابن و ره‌تده‌كرێنه‌وه‌.


PUKmedia محه‌مه‌د به‌رزنجی

444444.jpg

یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ند بۆ PUKmedia

دەقی ئەدەبی لە نیگاری كاریكاتێریدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket