riklam

حەلبوسی بۆ چەند پرسێكی گرنگ سەردانی یەكێـتیی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 08:59 PM - 2020-02-16
.

.

ئەمرۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە شاری سلێمانی و لەگەڵ وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كۆبوەوە.

 

شێركۆ میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێكی تایبەتدا بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە لەلایەن  فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێشوازی  لە   محەمەد حەلبوسی  سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرا.

 

وتیشی: دواتر كۆبونەوەی نێوان هەردوولا ، بە ئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگی دەستی پێكردو  قسەو باس لەبارەی پێشهات و گۆڕانكاریە سیاسیەكانی عیراق و ناوچەكە كرا،و تەئیكدیمان لەیەك گوتاری و یەك هەڵوێستی كورد كردەوە، لەكاركردن بۆ بەدەسهێنانی مافە رەواو دەستوریەكان، دواتر چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق بەسەرۆكایەتی كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیرانی عیراق محەمەد تەوفیق عەلاوی خرایە بەر گفتوگۆ، كەكورد بەیەك تیمی وزاری بەشداری ئەو حكومەتە دەكات و  باس لەوە كرا  دەبێت ماف و خواستەكانی تەواوی پێكهاتەكان لەبەرچاوبگرێت و حكومەتێكی تۆكمەو بەهێز كە ئامانجی سەرەكی خزمەتی خەڵك و كاركردنی  شەفافیەت بێت پێكبهێنێت.

 

رونیشكردەوە:لەتەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا داوامانكرد، كە محەمەد تەوفیق عەلاوی و دەستەڵاتە باڵاكانی عیراق خواست و داواكاری خۆپیشاندەران لەبەرچاوبگرن، رەخنەو گللەیەكانیان بكەنە ئاڕاستەیەكی نوێی كاركردن بۆ جێبەحێكردنی داواكاریەكانیان.

 

میروەیس باسی لەوەشكرد: پاشان جەختمان لەمانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش كردەوە لەناو خاكی عیراق، ئەمەش لەبەرامبەر بوونی مەترسی داعش لەسەر ناوچەكەو فراوانبوونی جموجوڵەكانیان.

 

ئاماژەی بەوەشدا: دواتر پەیوەندی نێوان لایەنی كوردستانی و سونەكان تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە بوو، كە پەیوەندی گرنگ لەنێوان هەردوولادا هەیەو   كاری زیاتر بكرێت تاكو لەو رێگەیەوە بەهەماهەنگی زیاتر ئامانجی گەورەتر بەدی بهێنرێت، لەپێناو خزمەتی زیاتری عیراق و بەدی هێنانی ئاشتی و خزمەتگوزاری زیاترو خۆشگوزەرانی خەڵك.

 

 PUKmedia سامان یاروەیس

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket