riklam

لاهور شێخ جه‌نگی پێشوازی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 08:46 PM - 2020-02-16
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16 ی شوباتی 2020 له‌سلێمانی به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌و سه‌ركردایه‌تییانه‌ی په‌رله‌مانتارن له‌فراكسیۆنی سه‌وز، لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی هێزه‌ عێراقییه‌كان و وه‌فدی یاوه‌ری كرد.

سه‌ره‌تا وه‌فدی میوان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێوه‌چونی چواره‌مین كۆنگره‌یان له‌یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كردو له‌و دیداره‌دا باس له‌بارودۆخی سیاسی و ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ كرا كه‌ڕوبه‌ڕوی پڕۆسه‌ی سیاسی بۆته‌وه‌.

دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كرا كه‌ ده‌بێت به‌جۆرێك بێت سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كان به‌كورد وعه‌ره‌ب وسوننه‌ و شیعه‌ و ته‌واوی پێكهاته‌كان تیایدا به‌شداربن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ به‌غدا و پارێزگاكانی باشور بگه‌ڕێته‌وه‌.

 له‌و دانیشتنه‌دا باس له‌وه‌كرا پێویسته‌ ئه‌جێندای حكومه‌ت ڕوون و ئاشكرا بێت سه‌باره‌ت به‌به‌شداری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و داواكاری خۆپیشانده‌ران، ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ده‌بێت حكومه‌تی نوێی عێراق به‌گوێره‌ی ده‌ستور مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان بكات وپرسی بودجه‌ و موچه‌ نه‌كرێته‌ پرسێكی سیاسی بۆ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

مه‌ترسی به‌هێزبونه‌وه‌ی داعش له‌عێراق به‌شێكی تری گفتوگۆكان بوو، بۆیه‌ جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان به‌گرینگ وه‌سفكرا بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر تیرۆر نه‌بێته‌ مۆته‌كه‌یه‌ك بۆ عێراقییه‌كان.

 له‌كۆتایشدا تیشكخرایه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت گفتوگۆكان له‌نێوان هه‌ردوولا و ته‌واوی هێزوپێكهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌رده‌وام بێت له‌پێناوی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و هاووڵاتیبون بۆ هه‌موو گه‌لانی عێراق.


PUKmedia تایبه‌ت

76.jpg

75.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket