riklam

راپه‌ڕین.. كۆڕێك بۆ قوبادی جه‌لیزاده‌ سازكرا

ئەدەب وهونەر 08:36 PM - 2020-02-16
.

.

مشتێك له‌خه‌رمانی جوانناسی

بۆ تۆ...
ڕێ به‌شنه‌ ده‌گرم
چی شووشه‌ عه‌تری باخ هه‌یه‌،
لێی ده‌ستێنمه‌وه‌

له‌ درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانیاندا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 16ـ2ـ2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌رزش و ڕۆشنبیری به‌ هاوبه‌شی به‌شی كوردی كۆلێژی په‌روه‌ره‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆی ڕاپه‌ڕین  له‌هۆڵی چالاكیه‌كان كۆڕێكی شعری بۆ شاعیری جواننوس قوبادی جه‌لیزاده‌  له‌ژێر ناونیشانی مشتێك له‌ خه‌رمانی جوانناسی ڕێكخست.

قوبادی جه‌لیزاده‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند پارچه‌ میوزیكێكی میوزیسیانی به‌ توانا مامۆستا ئاره‌زوو ئیسماعیل مه‌نسور شعره‌كانی خوێنده‌وه‌، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خوێندكاران ومامۆستایان ومیوانان كۆڕه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو .

پاشان به‌ئیمزای خۆی چه‌ند كتێبێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كردو له‌ كۆتایدا به‌ به‌خشینی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌ شاعیر قوبادی جه‌لیزاده‌و مامۆستا ئاره‌زوو ئیسماعیل مه‌نسور له‌ لایه‌ن مامۆستا ڕزگار كۆتایی به‌كۆڕه‌ شعریه‌كه‌ هات.


PUKmedia /چنار عه‌زیز


فۆتۆ: هاوكار زرار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket